fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هاوپەیمانیەتییەکەى عەبادی هێرش دەکاتە سەر موقتەدا سەدر: بانێکە و دوو هەوا

23:42 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

هاوپەیمانی “نەسر”ی سەر بە حەیدرعەبادی ڕایگەیاند، ڕەفتارەکانی موقتەدا سەدر بانێکە و دوو هەوایە، هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرونیش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرۆککۆمار بۆ بەربژێرکردنی کەسێکی تر عەلاویان بەربژێرکرد.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی شوباتی  2020، ئایات موزەفەر، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “ناو ماڵی شیعە لە ئێستادا پەرتەوازەیە، ئەو هاوکێشەی کە پێشتر عەبدولمەهدی هێنا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت، هەمان ئەو هاوکێشەیە کە عەلاوی بەربژێرکردووە بۆ پۆستەکە”.

.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکردوە، حەیدەر عەبادی ڕازی نییە لە سەر ڕەفتارەکانی ڕابەری ڕەوتی سەدر و هەڵویستەکانیشی “بە بانێک دوو هەوا” وەسفکرد.

.

ئایات موزەفە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پێشکەشکردنی عەلاوی لەلایەن هەوپەیمانی فەتح و سائیرونەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پلانێک بووە بۆ ڕێگرتن لە هەوڵەکانی سەرۆککۆمار بۆ بەربژێرکردنی کەسێکی تر.

.

وتیشى، “ئەو مەرج و پێوەرانەی کە مەرجەعییەتی باڵای ئاینی جەختی لەسەر کردووەتەوە بۆ بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کەسایەتی عەلاویدا نییە”.

.

ئایات موزەفەر باسی لەوەشکرد، لایەنە سیاسییەکان تەنها بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆی خۆیان بەرامبەر داواکارییەکانی شەقام، عەلاویان بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە “هیچ بەراوردێک لە نێوان حکومەتەکەی عەبادی و عادل عەبدولمهدیدا نییە، لە حکومەتەکەی عەبدولمەهدی کوشتنی خۆپیشاندەران بەرنامە دارێژراو بووە”.

.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نەسر پێیوایە “ئێران لە هەوڵی پارێزگاریکردنە لە هەژموونی خۆی لە عێراق، ئەمریکاش دەیەوێت بە هەرنرخێک بێت هەژموونە لە دەستدراوەکەی بگەڕێنێتەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل