fbpx
Shadow Shadow

هاوپەیمانییەکەى عەبادى داوا دەکات پەلە بکرێت لە سەندنەوەى متمانە لە عەبدولمەهدى

09:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هاوپەیمانییەکەى عەبادى، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا دەکات، پەرلەمان پەلە بکات لە سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی و حکومەتێکی کاتی سەربەخۆ دروست بکرێت، بە سەرۆکایەتیی کەسایەتییەکی بێلایەن.

,

نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردوە: “دەبێت پەرلەمان دەستوبرد بکات لە سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی و حکومەتێکی کاتی سەربەخۆ دروست بکرێت، بە سەرۆکایەتیی کەسایەتییەکی بێلایەن بەگوێرەی مادەی 61ی دەستوری عێراق”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، هاوپەیمانی نەسر داوا دەکات ئەو حکومەتە لە 15ى کانونی یەکەمی داهاتودا دروستبکرێت، سەرکرادیەتی ئەو حکومەتەش بدرێت بە کەسایەتییەکی سەربەخۆ ویاریدەدەرێکیش بۆ سەرۆکوەزیران لە نوێنەری خۆپیشاندەرەکان دابندرێت بە ناوی “یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری خۆپیشاندانەکان”.

,

هاوپەیمانییەکەى عەبادى جەختی لەوەشکردووەتەوە، حکومەتە نوێیەکە، لە دەسپێکی کارەکانی دەبێت “زیندانە ئاشتی خوازەکان ئازاد بکات، بکوژی خۆپیشاندەرەکان ئاشکرابکات و ڕادەستی دادگایان بکات، قەربوی کەسوکاری قوربانییەکان بکرێتەوە، قۆرخکاری سیاسی بنبڕبکات، یاسای هەڵبژاردن هەمواربکاتەوە، کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و نوێ بهێنێتە کایەوە و لەماوی شەش مانگیشدا دەستبکرێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی”.

,

ئەوەش لە کاتێکدایە، عادل عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى ڕەوانەى پەرلەمانى عێراق کردووە، چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانیش لەوبارەیەوە کۆببێتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل