fbpx
Shadow Shadow

"لایەنێک دەیەوێت سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بێت"

هاوپەیمانى فەتح بۆ ناس کورد: عەبدولمەهدی بەدیلى نییە، کورد و سوننە تەماشاکەرن

09:02 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی جیگرەوەی نییە، لایەنێکی سیاسی دیاری ناو پەرلەمان دەیەوێت سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بێت، ڕێگریش دەکات لەئەنجامدانی چاکسازییەکان.

.

لەدواى وتارەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، لەبارەى ئامادەیی عادل عەبدولمەهدى بۆ دەستلەکارکێشانەوە، دواى دروستبوونى لێکتێگەیشتن بۆ جێگرتنەوەى، پرسی دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ هاتووەتە بەرباس، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکى شیعى بەفەرمى باسى لەهیچ ناوێک نەکردووە.

.

ئەشواق کەریم عەتوج، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەوەی ئێستا لە عێراقدا دەگوزەرێت مەترسیدارە، بەردەوامبوونیشی تەنها مەترسی نییە بۆسەر شیعە، بەڵکۆ هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر هەموو عێراق و عێراقییەکان”.

.

وتیشی “لایەنێکی سیاسیی دیاری ناو پەرلەمان لەهەوڵی ئەوەدایە سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بێت، دروشمی چاکسازی و نیشتمانى بەرزدەکەنەوە، لەکاتێکدا هەموو دەزانن کە ئەو لایەنە هۆکاری بەشێکی هەرە زۆری نەهامەتییەکانی عێراقە”.

.

لەدواى وتارەکەى بەرهەم ساڵحەوە، عادل عەبدولمەهدى هیچ قسەیەکى لەسەر ئەگەرى دەستلەکارکێشانەوەى نەکردووە، بەڵام پێشتر لە وەڵامى داوایەکى موقتەدا سەدردا دەستلەکارکێشانەوەى ڕەتکردبووەوە.

.

پەرلەمانتارەکەی فەتح جەختیکردەوە، نابێت ئۆباڵی گەندەڵییەکانی حکومەتە جیاجیاکانی 15 ساڵی ڕابردووی عێراق بخرێتە گەردنی عادل عەبدولمەهدیەوە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی چارەسەری دۆخەکە ناکات، بەڵکو عێراق دەباتە ناو گێژاوێکی قورسەوە “چارەسەرکێشەکان بەم حکومەت و پەرلەمانە دەکرێت، نەک هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان لەم کات و ساتەدا بە بێ ئەوەی چاکسازییەکان ئەنجامبدرێن و بێئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختەش بکرێت هەمان دەموچاو و هەمان حیزب ولایەنی سیاسیی دەگەڕێنەوە گۆرەپانی سیاسی عێراق”.

.

هەردوو هاوپەیمانى سائیرونى موقتەدا سەدر و فەتحى هادى عامرى کە بەپێی ڕێککەوتنى ئەوان عەبدولمەهدى بووە سەرۆک وەزیران، هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنى جێگرەوە بۆ عەبدولمەهدى و ناکۆکییان هەیە لەو بارەیەوە.

.

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی فەتح، هیچ وتووێژێک دەربارەی دیاریکردنی جێگرەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی لە نێوان هاوپەیمانی فەتح و لایەنەکانی دیکەدا نییە، چونک بەڕای ئەوان بەدیلی گونجاو بۆ سەرۆک وەزیران نییە.

.

سەبارەت بەڕۆڵی لایەنەکانی دیکە پەرلەمان وەک کورد وسوننە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەم قەیرانە، ئەشواق کەریم عەتوج وتی “کورد و سوننە  تەنها سەیری دۆخەکە دەکەن هیچ ڕۆڵیکیان نییە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل