fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانى فەتح: ئەو ناوانەى باسدەکرێن بۆ جێگرتنەوەى عەلاوى تەنها بۆ زانینی هەڵوێستی شەقام و لایەنەکانە

15:48 سێ شه‌ممه‌ 03 ئادار 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، ئەو ناوانەى باسدەکرێن بۆ جێگرتنەوەى محەمەد تۆفیق عەلاوى تا ئەرکى پێکهێنانى حکومەت لە ئەستۆ بگرێت، تەنها بۆ زانینی هەڵوێستی شەقام و لایەنەکانە.

.

پاش ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، لە ئێستادا چەند ناوێکی دیکە وەک بەربژێر بۆ ئەو پۆستە هاتووەتە بەرباس.

.

حەنین قەدو، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری، بە ناس کوردی وت “ئەو ناوانەی کە ئێستا لێرە و لەوێ  دێتە بەرباس هیچ کامیان فەرمی نیین باسکردنیان لەم کاتدا تەنها بۆ زانینی هەڵوێستی شەقام و لایەنە سیاسییەکاندایە”.

.

 محەمەد تۆفیق عەلاوی کە ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو لە دوایین ڕۆژیدا بۆ پێکهێنانی حکومەت کشانەوەى خۆى ڕاگەیاند، لە پەیامێکدا هەندێک لایەنی تۆمەتبارکرد بەوەى جیی نەبوون لەسەر بابەتی چاکسازیی و بەربەستیان خستەبەردەم لەدایکبوونی حکومەتێکی سەربەخۆ، بەبێ ئەوەى ناوى لایەنەکان ئاشکرابکات.

.

دواى کشانەوەى عەلاوى  چەند ناوێک هەتووەتە بەرباس وەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک، سوهیل نەعیم، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری عێراق و هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق.

.

 حەنین قەدو وتى “بە گوێرەی دەستور سەرۆککۆمار دەتوانێت بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ گەورەترین هاوپەیمانی خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاربکات، بەڵام پێدەچێت سەرۆککۆمار ئەو دەسەڵاتە بەکارنەهێنی و بەڕاوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کەسێکی دیکە بەربژێر بکات”.

.

 دوابەدوای وتارەکەی محەممەد عەللاوی، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە ئاماژەدان بە وتارەکەی عەلاوی لەبارەی ئەوەی نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووری دیاریکراودا حکومەتەکەی پێکبهێنێت، پاڵپشت بە ماددەی 76ی دەستوور سەرۆککۆمار دەست بە ڕاوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی بەربژێرێکی دیکە لەماوەی 15 ڕۆژدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل