fbpx
Shadow Shadow

هاوپەیمانان کۆتا چانسیان بە بەرپرسانی هەرێم داوە بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە

17:29 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەڵێت، هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداریان داوە بە بەرپرسانی هەرێم و پێیان وتوون کە ئەوە کۆتا چانس دەبێت بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە.

.

لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەى دەستێوەردانی حزبی و چاکسازییەکان و یەکگرتنەوەى هێزی پێشمەرگە، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەى بە ئەلمۆنیتەری وتووە، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆتا هۆشدارییان بە بەرپرسانی هەرێم داوە و پێیان وتوون ئەگەر لەژێر یەک فەرماندەییدا هێزەکان کۆنەکرێنەوە،  ئەوە هەموو هاوکارییە داراییەکانیان بۆ پێشمەرگە ڕادەگرن.”

.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، لەئێستادا “هێزەکانى پێشمەرگە لە دوو حزبی دەسەڵاتەوە فەرمان وەردەگرن و لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دەجوڵێنرێن کە ئەوەش مەترسی بەکارهێنانی ئەو هێزانەلە ناکۆکییە سیاسییەکان زیاتر دەکات.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “چاکسازی و یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بابەتی گەرمی کۆبوونەوەى بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرپرسانی پێشمەرگە و هەرێم بوون.”

.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى پێشمەرگە بە ئەلمۆنیتەری وتووە، “بەرپرسانی وەزارەتى پێشمەرگە دەسەڵاتی گۆڕانکاری و دانانی کەسەکانیان نییە و هەردوو حزبی دەسەڵات و سەرکردە و سەرۆک عەشیرەتەکان ئەو کارە دەکەن.”

.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 10ی تشرینی دووەمی 2019، دوای ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە نزیك قەزای بەردەڕەش دروست بوو،  بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به‌ پله‌كانی ڕائید و ملازم، گیانیان له ده‌ستدا.”

.

ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر باسی لەو ڕووداوە کردووە و جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، “ئەو ڕووداوە نەخوازراوە و هیچ پەیوەندی بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نییە.”

.

بەختیار محەمەد سدیق، ئەندامی بۆردی چاکساییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ئەلمۆنیتەری وتووە، “تائێستا 14 یەکە کە لە 40 هەزار پێشمەرگە پێکهاتوون لەناو وەزارەتى پێشمەرگە یەکیان گرتووەتەوە.”

.

دەشڵێت، “پلان هەیە کە هەموو پێشمەرگە یەکبگرنەوە بە هێزەکانى حەفتا و هەشتاشەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ ئەوە و پلانیش هەیە کە نابێت چیتر حزبەکان دەستێوەردان بکەن لە کاروباری وەزارەتى پێشمەرگە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل