fbpx
Shadow Shadow

هاوپەیمانان دەستیانکردەوە بە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە

10:11 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکردەوە بە مەشقکردن بە هێزەکانى پێشمەرگە، دواى ئەوەى بەهۆى گرژییەکانى ئەمریکا و ئێرانەوە بۆ ماوەیەکى کاتى ڕایانگرتبوو.

.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمرۆ سێشەممە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا بەهۆی ڕوداوەکانی ناوچەکە و ململانێکانی ئەمریکا و ئێرانەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعس سەرجەم کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتبوو”.

.

وتیشى “دوای ئاساییبونەوەی دۆخەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئێمەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەستدەکەنەوە بە مەشق و ڕاهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئەمڕۆشەوە بەشێوەیەکی ئاسایی مەشق و ڕاهێنانەکان دەستیانپێکردووەتەوە”.

.

جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە باسى لەوەشکرد، سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی دەستیان کردووەتەوە بە مەشقکردن بە هێزەکانیان و سەردانەکەی دوێنێی وەزیری بەرگری ئیتاڵیاش هەمان بابەتی تێدا باس کراوە و جەختیان لەبەردەوامیدان بە مەشقەکان کردووەتەوە بەهێزەکانی پێشمەرگە.

.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکا و بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ سەرجەم چالاکییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل