Shadow Shadow

" متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌حكومه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ئه‌گه‌ره‌كان"

هاوپه‌یمانی نه‌سڕ: لێپرسینه‌وه‌ له‌وه‌زیرى دارایى و نه‌وت ده‌كه‌ین

21:19 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ڕایگه‌یاند‌ :”حكومه‌ت چاو له‌تێبینى و ڕەخنه‌كانمان داده‌پۆشێت، بۆیه‌ وه‌رزى دووه‌مى یاسادانان هه‌نگاوى كۆتا و كردارى ده‌نێین بۆ متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك یاخود له‌كۆى كابینه‌كه”.

.

ئایات موزه‌فه‌ر نورى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، بارودۆخى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك ئیدى چاوه‌ڕوانى زیاتر هه‌ڵناگرێت و هاووڵاتیانیش له‌دۆخێكى بێ ئومێدیدا به‌هۆى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ ده‌ژین و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوى كردارى پێویسته‌.

.

ڕونیشى كرده‌وه‌، متمانه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌حكومه‌ت ئامانجى فراکسیۆنەکەیان نییه‌ به‌ڵام ئەگەر  بارودۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و ڕێگه‌یە ده‌گرنه‌ به‌ر.

.

له‌باره‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ لێپرسینه‌وه‌ى لەگەڵ ده‌كه‌ن له‌دواى كۆتایهاتنى وه‌رزى یه‌كه‌مى پشووى په‌رله‌مان، ئایات نورى جەختى کردەوە، هه‌ردوو وه‌زیرى نه‌وت و دارایى ناویان له‌لیستى لێپرسینه‌وه‌دایه‌ و هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ش كه‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره‌ بانگهێشتى لێپرسینه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێن.

.

پێشتریش لە بە‌دواداچوونێکیدا ناس كورد ئاشكراى كرد، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ لاوه‌كییه‌كان كه‌ په‌رله‌مانى عێراق كردنه‌وه‌ى خولێكى نوێى یاسادانانى دواخستووه‌، داواكارى چه‌ند فراکسیۆنێک بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ له‌وه‌زیره‌كانیان له‌وانه‌ وه‌زیرى دارایى، چاره‌سه‌ر  بكه‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل