fbpx
Shadow Shadow

هاوپه‌یمانى نه‌سر: له سێ ساڵدا هه‌رێم 20 تریلیۆن دینارى له ‌نه‌وتى كه‌ركوك دەستکەوتووە

11:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

په‌رله‌مانتارێکى هاوپه‌یمانى نه‌سر له ‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، به ‌پشتبه‌ستن به‌و به‌ڵگه‌ و ئاماره‌ فه‌رمییانه‌ى له ‌وه‌زاره‌تەکانى پلاندانان و داراییەوە دەستیکەوتووە، دوای “دەستبەسەرداگرتنی” نەوتی کەرکوک لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە له حوزه‌یرانى ساڵى 2014ه‌وه‌ تا دواى ڕوداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ر، هەرێم 20 تریلیۆن دینارى ده‌ستكه‌وتووه‌.

.

یوسف کەلابی له ‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌نێو هۆڵى پەرلەمانی عێراق وتى “له‌ساڵى 2005ه‌وه‌ تا كۆتایى 2016، له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه‌ 89 تریلیۆن دینار ڕاده‌ستى هه‌رێم كراوه‌.”

.

وتیشى “حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه‌ له ‌فرۆشتنى نه‌وت و داهاتى خاڵه‌ سنورییه‌كان هەشت بۆ 10 تریلیۆن دینارى ده‌ستده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌داهاتى باج و ده‌رامه‌ته‌كانى تر”.

.

یوسف کەلابی جه‌ختیشى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، هه‌رێم ڕێگه‌ نادات دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵ وردبینى له‌خه‌رجى ساڵانه‌ى هه‌رێمدا بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ داوا ده‌كات چاودێرى دارایى سكاڵا له‌دژى هه‌رێم بجوڵێنێت.

.

هەفتەى رابردوو حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دۆسیەى قەرزەکانى سەر هەرێم بەشێکە لە دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا و بەرپرسیارێتى کەڵەکەبوونى قەرزەکانى خستبووە سەر ئەستۆى بەغدا.

.

تا ئێستا حکومەتى عێراق بەفەرمى هیچ هەڵوێستێکی لەبارەى دۆسیەى قەرزەکانى سەر هەرێمەوە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانى هەردولا ئاماژە بەوەدەکەن کە گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەناویاندا دۆسیەى نەوت ئیجابی یە.

.

دوێنێ شەممە سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق لە کۆنگرەى وزە لەبەغدا رایگەیاندبوو، بەم نزیکانە لەسەر دۆسیەى نەوت لەگەڵ هەرێم دەگەنە رێککەوتن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل