fbpx
Shadow Shadow

هاوپه‌یمانى فه‌تح: ‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ناکرێت و حكومه‌تیش هه‌ڵناوەشێتەوە

16:58 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش داواكارییه‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ و په‌یامه‌كه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق، پەرله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، نه ‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامده‌درێت و نه‌ حكومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.

,

عامر فایز، پەرله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح لە عێراق، به ‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه: “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌ هه‌ندێ سیاسى ئاژاوه‌چى داواى دەکەن، له‌میانى ڕوداوى خۆپیشاندانه‌كان به‌دینایه‌ت”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى فەتح ئەوەشى وتوە، كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كانى چه‌ند حیزبێكى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت، سه‌ركه‌وتو نه‌بوون و حكومه‌تیش هه‌ر وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌.

,

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، حیزبه‌كان ڕێكکه‌وتون له‌سه‌ر یاسایه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن و گۆڕینى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى ده‌ستور، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى مانگێكدا یاخود ساڵێك، هه‌ره‌وه‌ها وتیشی: “ده‌ركردنى یاسای خانه‌نشینى و دابه‌شكردنى زه‌وى و یاسای دامه‌زراندنى ده‌رچوه‌كان و ئه‌و ڕێكکه‌وتنانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێن دواى كۆتاییهاتنى خۆپیشاندانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى سیاسى”.

,

وته‌كانى سه‌ركرده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامر سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات و به‌نزیك له‌ئێران ناوده‌برێت، پاش داواكارى به‌رپرسێكى باڵاى ڕه‌وتى حیكمه‌ و په‌یامەکەى سیستانی‌ هات، كه‌ حیكمه‌ داواى ده‌ستبه‌جێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پەرله‌مانی عێراقى دەكرد، نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانیش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، تا ئێستا هیچ داوا‌كارییه‌كى سه‌ره‌كى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێنه‌كراون‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل