fbpx
Shadow Shadow

دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران "ڕەتدەکاتەوە"

هاوپه‌یمانى فه‌تح: دواى عەبدولمەهدى سه‌پاندن قبوڵناكەین

09:59 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى فەتح جەختدەکاتەوە، چارەسەر دامەزراندنى حکومەتى زۆرینەیە و دواى عادل عەبدولمەهدى “خۆسەپاندن قبوڵ ناکەن”، هاوپەیمانى نەسریش دەڵێت فەتح دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى ڕەتدەکاتەوە.

.

شەوى ڕابردوو عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەپەیامێکدا داواى کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانى کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامى خۆپیشاندانەکان زیانى زیاترى لێدەکەوێتەوە.

.

ئەبوفەقار شەمەرى په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌ڕله‌مانى عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕگه‌یاند “هاوپه‌یمانى فه‌تح ته‌نها لایه‌ن نییه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت، چاره‌سه‌ریش به‌دامه‌زراندنى حكومه‌تى زۆرینه‌ى ده‌كرێت”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت له‌سنورى ده‌ستوریدا بێت نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى، دواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدیش سیاسه‌تى سه‌پاندنى زۆره‌ملێ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

.

په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختیشى كرده‌وه‌، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌ده‌ستوره‌وه‌ نه‌ك مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ڕێگه‌شیان له‌وه‌ نه‌گرتووه‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌.

.

شەمەرى باسى له‌وه‌ شكرد ئه‌وان به‌ئاگابوون له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى تشرینى ساڵى پار و هۆشیارى گه‌نجه‌كان بۆ داخستنى هه‌ر ده‌رگایه‌ك كه‌ بیه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان دابمركێنێته‌وه‌.

.

لاى خۆشیه‌وه‌، عه‌بدولفه‌یسه‌ڵ سه‌هلانى ، په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر ڕایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدى به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕووده‌دات له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت به‌ڵكو فه‌تح و سائیرن به‌رپرسن له‌عه‌بدولمه‌هدى . عه‌بدولمه‌هدى به‌شێكه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ته‌نها خۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نیه‌.

.

سه‌هلانى ئاشكراشیكرد، فەتح یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕه‌تده‌كاتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل