fbpx
Shadow Shadow

پارتی دیموکراتى کوردستان پشتیوانى ده‌كات

هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ناس كورد: ژمارەیەک لە وەزیرى کابینەکەى عەبدولمەهدى دەگۆڕدرێن

12:31 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق، رایگەیاند “ژمارەیەک لە وەزیرى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەگۆڕدرێن و هێشتا دیار نییە کوردیان تێدایە یان نا”.

.

 

فازڵ جابر عه‌بد شنین، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پشتیوانى ده‌كه‌ن ده‌ستى عه‌بدولمه‌هدیان ئاوه‌ڵا كردووه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كان”.

.

پەرلەمانتارەکەى فەتح بۆ ژماره‌ى وه‌زیره‌كان كه‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌یانگۆڕێت دڵنیا نییه‌ چه‌ند وه‌زیر ده‌گرێته‌وه و وتى “به‌ڵام له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ پێویستن و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره‌ یاخود كۆمه‌ڵێك ڕێو شوێن ده‌یانگرێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستده‌كات به‌گۆڕینینان”.

.

شنین روونیکردەوە، گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازیدا ده‌كرێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران وه‌كو وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان ئەنجامى دەدات و ته‌نها له‌ گۆڕینى ‌وه‌زیره‌كانیشدا خۆى نابینێته‌وه‌ به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك له‌یاساكانیش ده‌گۆڕیت به‌تایبه‌ت یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

.

پێشتر عالیه‌ نوسه‌یف، په‌ڕله‌مانتارى عێراق بۆ میدیا عێراقیه‌كانى ئاشكرا كرد بوو، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا عه‌بدولمه‌ه‌دى 10 وه‌زیرى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت.

.

 

له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى كورد له‌مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌ بۆ پڕۆسه‌ى چاكسازى ئه‌نجامیده‌دات، هه‌دار بارزانى، په‌ڕله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا به‌ناس كوردى وت”وه‌كو فراكسیۆنى پارتى پشتیوانى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌ و ڕێكکه‌وتنێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكرێت به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ عه‌بدولمه‌هدى به‌به‌راورد به‌وانى تر مامه‌ڵه‌یه‌كى باشى له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك مافى هه‌رێمى پاراستووه.”

.

روونیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر بڕیار و پڕۆژه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ چاكسازى كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئێستا به‌دواوه‌ ئه‌نجامیان بدات له‌چوارچێوه‌ى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌رێمدا بێت ئه‌وا پشتیوانى ده‌كه‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل