Shadow Shadow

کار لەسەر پڕۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەکرێت

هاوپه‌یمانى فه‌تح: ئه‌مریكا هاوكارى چه‌كدارانى داعش ده‌كات

09:23 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس كورد-

په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا هاوكارى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌نێوان سوریا و عێراقدا ده‌كات، له‌خولى نوێى یاساداناندا هه‌وڵى ده‌ركردنى ئه‌و سوپایه‌ له‌عێراق ده‌ده‌ن.

.

سوهام موسه‌وى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیاكانى وتووە، له‌لایه‌ن هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ چەکدارانی داعش بریتییە لە ڕاهێنان و دابینکردنی چەک و گواستنەوەیان بۆ ناوچە جیاوازەکان.

.

ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌، وتوشیه‌تى: “ئه‌مریكا ڕێگه‌ى خۆشكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌نێوان سوریا و عێراق دا و پاڵپشتیان ده‌كات، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نوێى یاساداناندا په‌له‌ده‌كه‌ن له‌په‌سه‌ند كردنى پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان، به‌تایبه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌عێراق.”

.

لێدوانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش په‌رله‌مانتارێكى كوتله‌ى سائیرون ڕایگه‌یاند، بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق 70 واژووى په‌رله‌مانتارانیان كۆكردوه‌ته‌وه‌ و له‌خولى نوێى یاساداناندا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

.

داواكارى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جموجۆڵه‌كانى داعش له‌عێراق دا به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل