ناس کورد-
قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوبوونەوەی جۆرە خواردنه‌وه‌یه‌كی مەترسیداری لە بازاڕەکاندا ڕاگەیاند، کە هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه و هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن.
.
به‌پێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامییەتی قەزای سلێمانی، جۆرێك ئاوی لیمۆ له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه به‌ناوی ئاوی لیمۆی “مه‌حشه‌ر” دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی و كیمیایی له تاقیگه‌دا بۆكراوه، ده‌ركه‌وتووه نه‌گونجاوه بۆ خواردنه‌وه.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و خواردنه‌وه‌یه دروستكراوی وڵاتی ئێرانه و هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و به‌رواره‌ی له‌سه‌ریەتی به‌سه‌رچوو نییه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی پێكهاته‌كه‌یه‌وه، ده‌ستبه‌جێ قایمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد بۆ كاری پێویست و به‌په‌له و بڕیاردرا له‌هه‌ر بازاڕ و شوێنێكدا ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه كه وەک تێزاب وایە و به‌ناوی ئاوی لیمۆوه ده‌فرۆشرێت بینرا، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و ده‌ستبه‌جێ له‌ناوببرێت.
.
قایمقامییەتی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه فراوان كردووه و داواش له هاوڵاتیان دەکەن له‌هه‌ر شوێنێك به‌رچاویان كه‌وت لیژنه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
.