fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"بەبێ پشکنینی تەندروستی هاتووچۆ لەو دەروازەیە بەردەوامە"

هاووڵاتیانی خانەقین مەرزی مونزریەیان داخست

19:07 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

وه‌ك به‌رگرتن به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی وڵاتی ئێران، هاووڵاتیانی قه‌زای خانه‌قین مه‌رزی مونزرییه‌یان داخست كه‌ به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زاكه‌ “هیچ ڕێکارێکی تەندروستی لەو مەرزە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە نەگیراوەتە بەر”. 

 .

دلێر سایە، قایمقامی قەزای خانەقین، بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”سەرباری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکه‌ هاتووچۆ لە مەرزی مونزرییە کە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق و ئێران بەردەوامە بێ ئەوەی حکومەتی عێراقی هیچ ڕێکارێکی تەندروستی توند لەو باره‌یەوە بگرێتە بەر”.

.

وتیشی، هەرچەنده‌ حکومەتی عێراقی بڕیاری توندکردنی ڕێکارەکانی داوە لەسەر سنورەکان، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تائێستا لە مەرزی مونزرییە هیچ جۆرە ڕێکارێک بۆ پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو کاسانەی کە لە وڵاتی ئێرانەوە دێن، ناکرێت خەڵک بەئاسانی دەتوانن لەو مەرزەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

.

سایه‌ رونیكرده‌وه‌، لە دەروازی سنوری مونزرییە حکومەتی عێراق هاوشێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە کەرەنتینە، جیاكەرەوی تەندروستی و دانانی لیژنەکانی پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنای دانەناوە، ئەمەش وایکردووە خەڵکی قەزاکە خۆپیشاندان بکەن و ڕێگەی هاتووچۆ لە مەرزەکە ڕابگرن.

.

به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زای خانه‌قین، خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ و گرتنی رێگه‌ی هاتووچۆ له‌مه‌رزه‌كه‌ بۆ سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌) و ڕۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق به‌خێرایی رێكاره‌كانی به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه‌ له‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌ جێبه‌جێده‌كات. 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل