fbpx
Shadow Shadow

تەرمی مەهدی موهەندیسیش لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا برایە ئێران

08:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دواجار تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی تاران گەیشتەوە وڵاتەکەی خۆی و بردرایە شاری ئەهواز، بەڵام، جگە لە سولەیمانی، تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیسیش بەمەبەستی پشکنینی “دی ئێن ئەی” بردراوەتە ئەو وڵاتە.

،

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی، لەگەڵ تەرمی قاسم سولەیمانیدا گەیشتە ئێران.

،

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی، بردنی تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس، بەمەبەستی پشکنینی “دی ئێن ئەی”ە.

،

حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەهێزی بۆردومانەکەی ئەمریکاوە جەستەی کوژراوەکان پارچە پارچە بووە و بەشێک لە بەشەکانی جەستەی موهەندیس تێکەڵی پارچەکانی جەستەی کوژراوێکی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی بووە و بە مەبەستی جیاکردنەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت.

،

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەدوای تەواوبوونی پشکنینەکە تەرمی ئەبو موهەندیس دەگەڕێندرێتەوە شاری نەجەف و لە گۆڕستانی وادی سەلام بەخاک دەسپێردرێت.

،

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل