Shadow Shadow

هاوسەرە هەڵهاتووەکەى حاکمى دوبەى داواى مافى پەنابەرى لە ئەڵمانیا کردووە

21:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

پاش هەڵهاتنى شازادە هەیا، هاوسەرى حاکمى دوبەى، لەگەڵ دوو لە منداڵەکانى، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، بە هاوکارى دیپلۆماتکارێکى ئەڵمانى هەڵهاتووە و لە ئێستادا داواى مافى پەنابەرى لە ئەڵمانیا دەکات.

.

ڕۆژنامەى ‘زە سەنى’ بەڕیتانى ئاماژەى بەوەکردووە، شازادە هەیا کچى پاشاى کۆچکردووى ئوردن، لەگەڵ کوڕە تەمەن حەوت ساڵانەکەى و کچە 11 ساڵانەکەى، دوبەى جێهێشتووە و 35 ملیۆن یۆرۆشى لەگەڵ خۆیدا بردووە.

.

ئەو ڕۆژنامەیە باسیلەوەشکردووە، دیپلۆماتکارێکى ئەڵمانى هاوکارى هاوسەرەکەى حاکمى دوبەى کردووە، بۆ ئەوەى لەو وڵاتە هەڵبێت، کە بەم دواییانە داواى جیابوونەوەى لە شێخ محەمەد بن ڕاشد کردووە.

.

زە سەن ئەوەشى خستوەتەڕوو: “هۆکارى هەڵهاتنى هەیا، بەهۆى ترسی بووە لە ژیانى”.

.

لەبارەى هۆکارى پەنا بردنى بۆ ئەڵمانیا، ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کە شازادە هەڵهاتووەکە بەهۆى ترسی بەرامبەر بەریتانیا لەوەى بیگەڕێننەوە بۆ دوبەى پەناى بۆ ئەڵمانیا بردووە.

.

تا ئێستا لەلایەن هیچ کام لەو وڵاتانەوە هیچ هەواڵێک دڵنیا نەکراوەتەوە، لەبارەى شازادە هەڵهاتووەکە و منداڵەکانى کە لەمانگى دووى ئەمساڵەوە دیار نەماون.

.

ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، شازادە هەیا یەکەم ژن نییە کە لە دەست حاکمى دوبەى هەڵهاتبێت، پێشتریش دوو لە کچەکانى هەوڵى هەڵهاتنیان داوە، کە شەمسەى 38 ساڵ و لەتیفەى 32 ساڵن، کە لەڕێى بەلەمێکەوە هەوڵى هەڵهاتنیان داوە، بەڵام لە دەریاى هیندى دەستگیرکراون گەڕێندراونەتەوە بۆ دوبەى.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل