fbpx
Shadow Shadow

هەڕەشەی هەڵدانەوەی نهێنیەكانی ئاشتی هەورامی دەكات

هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی داوایەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەكات

22:06 شه‌ممه‌ 25 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

چراخان ڕەفیق خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی كاندید گروپ داوا لە بەرپرسانی پارتی دەكات ئاشتی هەورامی لە دەسەڵات دروبخەنەوە و تۆمەتی “دزی و گەندەڵی دەخاتە پاڵ”.

.

چراخان ڕەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، لە پەیامێدا كە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كردووە تێیدا چەندین تۆمەت دەداتە پاڵ ئاشتی هەورامی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات “بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیەكانی وەزیری سامانە سروشتیەكان”ەوەهەڕەشەی كوشتنی لەسەرە.

.

دەڵێت:”دەمەوێت بێ دوودڵی پشتڕاستی بكەمەوە لە ڕێگای وەزیری سامانە سروشتیەكان و باندەكەیەوە بە سەدان ملیار دۆلار بەتاڵان براوە و براوەتە دەرەوەی وڵات”.

.

چراخان ڕەفیق لەو بڕوایەدایە هەموو دەزگا حكومیەكان كەوتوونەتە ژێر دەستی “مافیا”كان و ئەوە ئاشكرا دەكات لەژێر ناوی ئەودا ملیۆنەها دۆلار بەهەدەر براوە و روونیدەكاتەوە”لەو كاتەی من بەیارییەكەی دانا غاز و تێكەڵكردنی ئاو لەگەڵ نەوتی هاوڵاتیانم زانی تۆمەتباریان كردم و مەلەفی ساختەیان بۆ دروستكردم”.

.

سەرۆكی كاندید گروپ هەڕەشەی هەڵدانەوەی نهێنیەكانی ئاشتی هەورامی و بەوتەی ئەو “باندە مافیاكەی”ی دەكات ئەوەشی وتووە: “ئاشتی هەورامی و باندەكەی واپێدەچێت بڕیاریان دابێت بەردەوامبن لە زوڵم و زۆرداریەكانیان، بۆیە پێشوەختە پێویستە پێشیان لێ بگیرێت و دەستی ڕەش و چەپەڵیان لە كایەكانی حوكمڕانی دوور بخرێتەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل