fbpx
Shadow Shadow

 هاوسەرۆکی پەیەدە: تورکیا لە هەوڵی زیندووکردنەوەی داعشدایە

14:57 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هاوسەرۆکی پەیەدە، ڕایگەیاند “تورکیا لە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکخراوی داعشدایە، ئەو میلیشیایانەی کە پاڵپشتیان دەکات هەڵگری هەمان دید و بیرۆکەی  تیرۆرستانی داعشن”.

.

شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاند :”تورکیا لە مێژوویدا بەردەوام هەوڵیداوە کورد لە ناوبەرێت، داگیرکردنی خاکی سوریاش بەشێکە لەو پلانە”.

.

حەسەن ئەوەشی خستوەتە ڕوو”بەرێوەبەرایەتى خۆسەرى ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە ماخۆڵان بۆ تورکیا، بۆیە لەئێستادا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ڕێکخراوی داعشی ڕووخاو زیندووبکاتەوە”.

.

هاوسەرۆکی پەیەدە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکدارە تووندڕەوانەی کە  لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە ئێستاشدا هێرش دەکەنە سەر باکور و خۆرئاوای سوریا هەڵگری پەیامی داعشن.

.

وتیشی :”چەکدارە میلیشاکانی تورکیا هەمان دیدو بیرۆکەی داعشیان هەیە، ئەردۆگان هەڵگری بیری ئیخوانییە، دەیەوێت جیهان داگیر بکات، دەستپێکی ئەو پلانەش بە داگیرکردنی سوریا دەستی پێکردووە”.

.

شاهۆز حەسەن لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، تورکیا دەیەوێت داعش بکات بە ڕێکخراوێکی فەرمی ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو جیهان، بۆ ڕێگرتنیش لەو پلانە پێویستە بە جدی داکۆکی لە بەرخۆدانی باکور و خۆرئاوای سوریا بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل