fbpx
Shadow Shadow

هاوسەرۆکى پەیەدە: ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت ئەوە پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە

11:45 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە ) ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکان پێویستە تورکیا لە هەرێمەکە بچێتە دەرەوە، بە پێچەوانەوە بەرخۆدان بەردەوام دەبێت، ئەگەر داوای چارەسەریش دەکرێت، “پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە”.

.

شاهۆز حەسەن بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕاگەیاندووە، “لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆخێکی سەخت هەیە، ڕووداوەکانی هەرێمە پەیوەندی بە کێشەکانی سوریاوە هەیە”.

.

وتیشى “چاوى هێزە خۆجێیی و دەرەکیەکان لەسەر ڕۆژئاوایە. لەبەرئەوەی ئەو خاکە لە ڕووی سەرچاوەی سروشتی و سروشت و کشتوکاڵەوە دەوڵەمەندە. هەروەها ژیانی دیموکراتی لە هەرێمەکە بنیاتنرا، ئەزموونی نوێ تاقیکرانەوە و کاریگەری لەسەر کورد و دەولەتانی دراوسیی سوریا بە تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد و پێی دڵگرانە”.

.

شاهۆز حەسەن جەختیکردەوە، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا ڕێگریکردنە لە ستاتۆی کورد و لەناوبردنی سیستمی هەرێمەکەیە کە لە لایەن کورد، عەرەب، سوریانی، ئەرمەن و پێکهاتەکانی تری هەرێمەکە بە هاوبەشی دروستکراوە.

.

باسى لەوەشکرد، ئەوان لە سەرەتاوە هەڵیانداوە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن کرا، “بەڵام تورکیا وازی لە پلانەکانی بۆ داگیرکردن نەهێنا”.

.

“بەرخۆدانی ئێمە لەدژی داگیرکەری پلانەکانیانی پوچەڵکردەوە. بەرخۆدانی ئێمە و پشتگیری ڕەوای گەلانی جیهان بۆ بەرخۆدانەکەمان، ڕۆژەڤێکی نوێی دروست کرد. بەو هۆیەشەوە دەوڵەتان جیهان سیاسەتەکەیان گۆڕی”، شاهۆز حەسەن وایوتووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل