fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"لەهەر کارتۆنێکدا یەک دانەیان حەبی تێدایە"

هاوردەکردنی ئەو کێکە تورکیيەی “حەبى تێدابوو” قەدەغەکرا

15:57 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

حکومەتی هەرێم هاوردەکردنی جۆرێک لە کێکی تورکی قەدەغەکرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر بڵاوکرایەوە و کە گوایە “جۆرێک لە حەب” لەناو کێکەکەدایە، وتەبێژی هاوردە و هەناردەکارانیش دەڵێت، “گومانەکە سەلمێندراوە”.

 

.

مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆی بڵاوبووەوە، کە تێیدا کەسێک بە زمانی کوردی قسە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات جۆرە کێکێکی تورکی بەناوی (لۆپۆ)  “حەبێکی” تێدایە، بۆ ئەوەی منداڵان توشی نەخۆشی بکات.

 

دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆییەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونیان دەستپێکرد و وەزارەتى تەندروستیش ڕایگەیاند، کە ئەو ڤیدیۆییە “دروستکراوە”. بەڵام بەپێی بەدواداچونێکى ناس کورد لە ئێستادا هاوردەکردنى ئەو جۆرە کێکە قەدەغەکراوە.

.

ڕاستی بوونی حەب لە جۆرە کێکێکی تورکی و ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستی (تایبەت)

.

بەختیار ئەحمەد، وتەبێژی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەو کێکە تورکیەی ناوی لوپۆیە و لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە کە جۆرە حەبێکی تێدایە، هاوردەکردنی قەدەغەکراوە”.

.

وتیشی “هەرچەندە کێکەکە خۆی لەڕووی تەندروستییەوە شیاوە بۆ خواردن، بەڵام لەدوای چەندین بەدواداچوون، دەرکەوتووە، لە هەر کارتۆنێک لەو کێکەدا، یەک دانەیان ئەو حەبەی تێدایە، بۆیە بڕیاردراوە هاوردەکردنی قەدەغە بکرێت”.

.

دەربارەی ئەو بازرگانەی کە ئەو کێکەی هاوردەکردووە، وتەبێژی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم ڕوونیکردەوە، ئەو بازرگانەش هیچ تاوانێکی نییە و سزا نادرێت، چونکە پێشتر ئەو کێکە پشکنینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە، واتە ئەویش نەیزانیوە کە ئەو حەبەی تێدایە، بەڵکو ئەوە لە کارگەکەوە لە تورکیا کراوە.

.

زانیاری زیاتر لەسەر دۆزینەوەی حەب لەناو کێکی تورکیدا

.

هەروەها دەربارەی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر ئەو کۆمپانیایە، بەختیار ئەحمەد ڕەتیکردەوە، سکاڵا تۆمار کرابێت و باسی لەوەکرد، ئەوە کاری لایەنە یاساییەکانی حکومەتی هەرێمە ئەو کارە بکەن.

.

ئەو جۆرە کێکەی کە دەوترێت حەبی تێدابووە ناوی لۆپۆ چۆکۆیە و دروستکراوی کۆمپانیای شولەن لۆگۆسۆی تورکیە کە خاوەنی 200 جۆری دیکەی کێک و قاوەن، بەرهەمەکانیان بۆ زۆرینەی وڵاتانی جیهان دەنێرن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل