fbpx
Shadow Shadow

بەرهەمی ناوخۆ پێویستییەکان پڕ دەکاتەوە

هاوردەکردنی مریشک بۆ سلێمانی قەدەغەکرا

17:21 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

 

بۆ پاڵپشتی كردنی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، قائیمامییەتی سلێمانی بڕیاردا هاورده‌كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌ بکات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی ناو شاری سلێمانی ئەنجامدراوە و تێیدا بڕیار دراوە ڕێگە بەهاوردەکردنی مریشکی بۆ ناو سلێمانی نەدرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، رزگار حه‌مەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاندووە، به‌هۆی زیادبوون و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی مریشك، ‌لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر بڕیاریداوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتی كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ساغكردنه‌وه‌ی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی دراوه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل