fbpx
Shadow Shadow

چى لەناو داد و گەشەپێدان روودەدات؟

هاوبیرانى دوێنێ و نه‌یاره‌كانى ئه‌مڕۆى ئەردۆگان خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌

21:30 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى له‌ڕاپۆرتێكى شیكاریدا، ئاشكراى كردووه‌ ساڵى داهاتوو ئه‌و هاوڕێیانه‌ى كه‌ له‌ئه‌ردۆگانه‌وه‌ نزیك بوون و دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى حزبه‌كه‌شى بوون حزبێكى نوێ داده‌مه‌زرێنن و كێبڕكێى سه‌ره‌كی ئاكه‌په‌ ده‌كه‌ن.

.

سكاى نیوز، به‌دورى نازانێت به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كانى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و توركیاوه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت.

.

عه‌لى باباجان كه‌ یه‌كێكه‌  له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئاكه‌په‌ و تا گه‌یشتنى ئه‌و حزبه‌ به‌ده‌سه‌ڵات یاوه‌رى ئه‌ردۆگان بووه‌ و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌ستى له‌و حزبه‌ كێشایه‌وه‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكى میدیایدا ڕایگه‌یاند‌، له‌دواى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2016 ە‌وه‌ توركیا چووه‌ته‌ نێو تونێلێكى تاریكه‌وه‌.

.

عه‌لى باباجان هۆكارى خستنە ناوى توركیا بۆ ئەو تونێله‌ تاریكه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه، ئه‌ردۆگان هه‌ڵمه‌تێكى پاكسازى ده‌ستپێكردووه‌ و نه‌یارانیشى ئه‌وه‌ به‌ لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادگاكان و ئازادى و دیموكراتى له‌توركیادا ده‌زانن.

.

عه‌لى باباجان كه‌ پێشتر وه‌زیرى ئابورى و سه‌ركرده‌ى دیارى ئاكه‌په‌ بوو باسى له‌ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێش له‌توركیا كردووه‌ له‌ساڵى داهاتوودا ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان بكات كه‌ نزیكه‌ى 18 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

.

لیستى ئه‌وانه‌ى لە پارتەکەى ئه‌ردۆگان جیابوونەتەوە

.

عه‌لى باباجان دواهه‌مین كه‌س نابێت كه‌ ده‌ستی له‌ئاكه‌په‌ كێشایه‌وه‌، پێشتریش چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیارى ئه‌و حزبه‌ له‌وانه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌چه‌ند مانگى ڕابردوودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند و خواستى دامه‌زراندنى حزبێكى نوێشى دركاند.

.

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا گویل، سه‌رۆككۆمارى پێشووى توركیا و یه‌كه‌مین سه‌رۆكى ئاكه‌په‌وه‌ بۆدامه‌زراندنى حزبێكى نوێ پشتیوانى داود ئۆغڵۆ، ده‌كرێت.

.

له‌نێو ئه‌و لیسته‌ى كه‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى ئاكه‌په‌ به‌هۆى ڕفتاره‌كانى ئه‌ردۆگانه‌وه‌ وازیان له‌و حزبه‌ هێناوه‌ بریتین له‌ به‌شیر ئاتاڵاى و نیهاد ئه‌رقۆن و سه‌عدوڵا ئه‌رقین و سه‌لجوك ئۆزداغ و ئه‌یهان سه‌فه‌ر و ده‌یان كه‌سى تر.

.

هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ پێشتر به‌رپرسانى حكومى و په‌رله‌مانتار بوون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌ى سه‌ره‌كى ئاكه‌په‌ بوون، بۆ نموونه‌ ئه‌تاڵاى یه‌كێك بوو له‌كه‌سه‌ زۆر نزیكه‌كانى ئه‌ردۆگان دواى ئه‌وه‌ى جیاوازى بیروڕا له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسى سیاسى له‌نێوانیاندا سه‌ریهه‌ڵدا دوریخسته‌وه‌.

.

ئه‌تاڵاى جێگرى ئه‌ردۆگان بووه‌ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ و له‌ساڵى 2007 ە‌وه‌ تا 2011 وه‌زیرى ناوخۆ بووه‌.

.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى ئه‌و حزبه‌ به‌مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌ ده‌زانرێت چونكه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆشیان بۆ سه‌ر بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌یه‌.

.

چاره‌نوسى ئاكه‌په‌ له‌نێو قه‌یرانه‌كانى وڵات و ململانێ ناوخۆییه‌كانیدا

.

پسپۆڕانى كاروبارى توركیا به‌دورى نازانن له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌ش پێش واده‌ى خۆى كه‌ ده‌كاته‌ ساڵى 2023 به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئاكه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان شارى ئه‌سته‌نبوڵى دۆڕاند.

.

دۆڕاندنى ئه‌سته‌نبوڵ له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا كه‌ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، ناڕازییه‌كانى زیاتر بۆ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێ هانداوه‌.

.

پسپۆڕانى كاروبارى توركیا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆگان ڕووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌كى تریش ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كى ئۆپۆزسیۆن زیاتر ده‌بێته‌ خاوه‌ن هه‌ژمون له‌نێو توركه‌كاندا و لایه‌نگرى زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنێت.

.

ئیمام ئۆغڵۆ كاندیدى پارتى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسیۆن بوو كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا یه‌كه‌مجاره‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌رێكى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگاندا سه‌ركه‌وێت بۆ وه‌رگرتنى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل