fbpx
Shadow Shadow

هاوار نیوز: ده‌زگاى هه‌واڵگیرى میت و پارتێكى كوردى ڕۆژئاوا له‌ عه‌فرین كۆبوونه‌ته‌وه‌

15:24 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

شاندێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له‌ سوریا له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى میتى توركی له‌ كانتۆنى عه‌فرین، كه‌ ئێستا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵى گروپه‌ چه‌كداره‌كان و سوپاى توركیادایه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هاوار نیوز.

.

ئاژانسه‌كه‌ له ‌زارى په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكردووەته‌‌، له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌، تیمێكى هه‌واڵگرى ده‌زگاى میت و ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ بیناى ئیداره‌ى عه‌فرین له‌ پاش نیوه‌ڕۆى ئەو ڕۆژە كۆبوونه‌ته‌وه‌.

.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌، شانده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له‌ سوریا (ئەنەکەسە)، له‌ ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و هه‌ریه‌ك له‌عه‌بدولحه‌كیم به‌شار، فوئاد عه‌لیكۆ پێكهاتوون و شانده‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میتیش له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ ناوى كۆد كه‌وسه‌ر، سه‌رپه‌رشتى كراوه‌.

.

ئاژانسه‌كه‌ كه‌ پشتى به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یەكى پشت ڕاستكراوه‌ى ناو عه‌فرین به‌ستووه‌ ده‌ڵێت، سه‌رپه‌شتیارى شانده‌كه‌ى میت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌، چالاكى هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین زیادیكردووه‌، ئه‌وه‌ش بووەته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى هێزه‌كانیان و دەیانەوێت به‌ پلانێكى ڕێكخراوتر ڕێگه‌ له‌و چالاكییانه‌ بگیردرێت و ئه‌ندامه‌كانیان له‌ناو ببرێن.

.

هاوكات، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ دوو كاتژمێرى خایاندووه‌، سه‌رپه‌رشتیارى تیمه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى میت، داواى له‌ شاندى ئه‌نه‌كه‌سه‌ كردووه‌، له‌ ئاستى نێوده‌وڵەتى و به‌ فه‌رمى له‌ ڕێگه‌ى پلان و هه‌نگاوى دیبلۆماسییەوە كار بکەن بۆ ڕاوه‌ستانى چالاكى هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین، هه‌روه‌ها  ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاى میت په‌روه‌رده‌كراون له‌ عه‌فرینه‌وه‌ بنێردرێنه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و له‌ناوچه‌كانى مه‌نبج، حه‌سه‌كه‌، ته‌بفه‌، جه‌زیره‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌یه‌ده‌ كار بكه‌ن.

.

ئاژانسه‌كه ئەوەشى ئاشکراکردووە‌، تیمه‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت ڕایانگه‌یاندووه‌، گه‌ر هه‌ر ته‌قینه‌وه‌ و ئالۆزییه‌ك له‌و ناوچانه‌ ڕوبدات ده‌وڵه‌تى توركیا بیكات پێویسته‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ده‌چنه‌ ناوچه‌كه‌ به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌و كارانه‌ ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پلانێك بێت كه‌ توركیا دایناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات.

.

هێزه‌كانى ڕزگاى عه‌فرین، وه‌ك هێز و شانه‌یه‌كى نوستووى سه‌ر به‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) خۆیان ناساندووه‌، له‌پاش هێرش و داگیركردنى كانتۆنه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و سوپاى توركیا له‌ ناوه‌نده‌كه‌دا دروستبوون.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل