fbpx
Shadow Shadow

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید داوا دەکەن ئەستێرەیەکی یانەکەیان بخرێتەسەر کورسی یەدەگ

15:57 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای بەردەوامبوون خراپی ئاستى یانەکە، هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێزاری خۆیان دەربڕیوە و  داوای ئەوە دەکەن ئەستێرەیەکی یانەکەیان بخرێتەسەر کورسی یەدەگ.

,

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە ئاست لاوازی کۆرتوا بێزاربوون و داوایانکردووە چیتر  بە سەرەکی بەشداری پێنەکرێت و بخرێتەسەر کورسی یەدەگ، ئالفۆنسۆ ئاریۆلا بکرێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.

,

داواکەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لەکاتیکدایە، دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر کلۆپ بروچ گۆڵی یەکەمیان لێ تۆمارکرا هاندەرانی ناو یاریگا دژی کۆرتوا هوتافیان دەکێشا و لە گێمی دووەمدا زیدان بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرد.

,

پێشتر هاندەرانی یانەی شاهانە دژی فرۆشتنی کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەکەیان بوون، کە دوای هاتنی کۆرتوا خرایە سەر کورسی یەدەگ و بە ناچاری یانەکەی جێهێشت، بەڵام کۆرتواش تائێستا نەیتوانیوە ببێتە جێی ڕەزامەندی بەرپرسان و هاندەرانی یانەکەی.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل