fbpx
Shadow Shadow

هاندەرانی بەرشەلۆنە لەنێوان کڵۆپ و گواردیۆلادا یەکێکیان هەڵبژارد بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە

15:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی زۆرینەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە دژی مانەوەی ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەکەن لە پۆستەکەیەدا و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە زۆرینەشیان یۆرگن کڵۆپیان بەسەر گواردیۆلادا بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە هەڵبژاردووە.

،

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ڕاپرسییەکی لەنێوان هاندەرانی بەرشەلۆنەدا ئەنجامداوە، دەربارەی خواستی ئەوان بۆ ڕاهێنەری یانەکە، بەگوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە  80٪ی هاندەران دژی مانەوەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردین و داوا دەکەن لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوربخرێتەوە.

،

هاوکات بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، 33٪ی هاندەران داوا دەکەن یۆرگن گڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بکرێتە ڕاهێنەری یانەکە و 31٪یش داوای ئەوە دەکەن، ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بکرێتە ڕاهێنەری یانەکە و 17٪شیان داوای ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا دەکەن.

،

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لە ڕاپرسییەکەدا، تەنها 6٪ی هاندەران دەنگیان بە گەڕانەوەی گواردیۆلا داوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە، هەرچەندە لە یەکەم وەرزی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکەدا لە ساڵی 2009 سەرجەم نازناوەکانی بۆ یانەکە بردەوە.

،

ماوەی چەند ساڵێکە، یانەی بەرشەلۆنە، بەردەوام ئاستێکی ناجێگیری هەیە و زۆرینەی هاندەرانی یانەکەش، ڤاڵڤێردی بە هۆکاری کێشەکانی یانەکە دەزانن.

 

هاندەرانی بەرشەلۆنە لەنێوان کڵۆپ و گواردیۆلادا یەکێکیان هەڵبژارد بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل