fbpx
Shadow Shadow

هاكان شكور؛ لە ئەستێرەیەکى دەوڵەمەندەوە بۆ شۆفێرى تەکسى “ئەردۆغان هەموو شتێکى لێسەندم”

09:32 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هاکان شکور ئەفسانەى بێ ڕکابەرى تۆپی پێی تورکیا و یەکێک لە باشترین گۆڵکارەکانى ئەوروپا کە سەرکردایەتى هەڵبژاردەکەى کرد بۆ گەیشتن بە نیوەى کۆتایی جامى جیهانى 2002 لە کۆریاى باشور، ئێستا چیتر ئەو ژیانە خۆشەى ڕابردووى نەماوە و تێوەگلانى لە سیاسەت هەموو شتێکى لێسەندەوە.

.

هاکان شکور ساڵى 2008 وازى لە یاریکردن هێنا، بەڵام ئەو ناوبانگەى لەجیهانى تۆپى پێدا بەدەستیهێنا ژیانى داهاتووى مسۆگەر نەکرد کە چاوەڕوانیدەکرد، ناچار بوو ببێتە شۆفێرى تەکسى بۆ ئەوەى خۆى بژیەنێت دواى ئەوەى چووە ئەمریکا.

.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى “ولت ئوم سولتاغ”ى ئەڵمانى، هاکان شکور دەڵێت، ناکۆکییەکانى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان روبەڕووى “هەڕەشەى کوشتنى” کردووەتەوە و رێگری لێکراوە مامەڵە بە سامانەکەیەوە بکات.

.

وتیشى “هیچ شتێکم بۆ نەمایەوە، ئەردۆغان هەموو شتێکى لێسەندم، ئازادى بیروڕا، مافى کارکردن”.

هاكان شكور؛ لە ئەستێرەیەکى دەوڵەمەندەوە بۆ شۆفێرى تەکسى "ئەردۆغان هەموو شتێکى لێسەندم"

شکور 51 گۆڵى تۆمارکردووە لە 112 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەى تورکیا لە ساڵانى نێوان 1992 بۆ 2007. زۆربەى ژیانى وەرزشى لە گەلاتەسەراى بەسەر برد، بۆ ماوەیەک لەگەڵ ئینتەرمیلان و پارماى ئیتاڵى و بلاکبێرنى ئینگلیزى یاریکرد.

.

دواى وازهێنانى لە یاریکردن لەساڵى 2008 چووە ناو جیهانى سیاسییەوە، ساڵى 2011 بووە ئەندامى پەرلەمان لەسەر لیستى پارتى داد و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتى ئەردۆغان. بەڵام پەیوەندى لەگەڵ فەتحوڵا گولەن هەبوو کە ئەردۆغان تۆمەتباریدەکات بە داڕشتنى پلانى کودەتا خوێناوییەکەى ساڵى 2016.

.

لەکاتى کودەتاکەدا هاکان شوکر لە ئەمریکا بوو، هەرچەندە ئیدانەى کرد، بەڵام میدیاکانى تورکیا وەکو هەڵهاتوویەکى بزوتنەوەکەى گولەن ناویانبرد.

هاكان شكور؛ لە ئەستێرەیەکى دەوڵەمەندەوە بۆ شۆفێرى تەکسى "ئەردۆغان هەموو شتێکى لێسەندم"

بەپێی میدیاکانى تورکیا، هاکان شکور لە ماڵێکدا دەژى کە بەهاکەى سێ ملیۆن پاوەندە و قاوەخانەیەک لە خۆشترین شوێنى فرانسيسكو بەڕێوەدەبات.

.

بەڵام شکور چیرۆکیکى جیاواز دەگێڕێتەوە و دەڵێت “یەکەمجار کە هاتمە ئەمریکا قاوەخانەیەکم لە کالیفۆرنیا بەڕێوەدەبرد، بەڵام کەسانێک دەرکەوتن و لەوێ دەرمیانکرد، ئێستا شۆفێرى ئۆتۆمبیلى تەکسیم لەگەڵ فرۆشیارى کتێبدا”.

.

وتیشى حکومەت دەستى بەسەر ماڵ و سامانەکەیدا گرتووە لە تورکیا، بەبێ ئەوەى هیچ تاوانێکى کردبێت “هیچ کەس ناتوانێت ڕۆڵ من لە کودەتا شیبکاتەوە، هیچ کات پێشێلى یاسام نەکردووە، من تیرۆریست نیم”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل