Shadow Shadow

هازارد کێشەی خستووەتە نێوان زێدان و پێرێز

18:24 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا پێرێز پەشیمانە لە گواستنەوەی ئیدین هازارد، بۆ یانەکەی و بەهۆیەوە کێشە کەوتووەتە نێوان، ناوبراو و زێدانی ڕاهێنەری یانەکە.

.

ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای ده‌ركه‌وتنی هازارد به‌شێوەیەکی قه‌ڵه‌و لە ئامادەکارییەکانی یاری ڕیاڵ مه‌درید بۆ وەرزی نوێ، فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر توڕه‌ بوه‌ و پێیوایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ناتوانێت ببێته‌ یاریزانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ و ڕزگاركه‌ری ڕیاڵ مه‌درید.

.

ئەو ڕۆژنامە کەتەلۆنییە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز لە زێدانی ڕاهینەری یانەکەش توڕه‌یه‌ و پێیوایه‌ ئەو هه‌ڵه‌ی كردووە، كه‌ پێداگیری كردووە له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هازاردی به‌لجیكی.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی سپۆرت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كانی ڕیاڵ مەدرید به‌ ره‌زامه‌ندی زێدان بوون‌، به‌ڵام ئه‌و نیگەرانە لە دۆخی یانەکە و پێیوایه‌ تیپه‌كه‌ی پێویستی به‌ یاریزانی زیاتر هەیە، بەتایبەتی دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاریزانی ڕیال مه‌درید تووشی پێكان بوون.

.

ئیدین هازاردی بەلجیکی گرانترین گرێبه‌سته‌ له‌ مێژووی یانه‌ مەدریدییەکە، كه‌ هاوینی ئەمساڵ بەبڕی 120 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی چێڵسییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانەی شاهانەوە کرد.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل