fbpx
Shadow Shadow

یەکەم ناوە کە پێشنیاز کراوە

هادی عامری لە “ترسی ئەمریکا ناوێرێت” بچێتە جێگەکەى مەهدی موهەندیس

23:11 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە، ڕاستەوخۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە هادی عامری جێگەی دەگرێتەوە، بەڵام عامری بەهۆی ترسی لە ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە پۆستەکەی پێبدرێت.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، عامری پلانێکی هەیە کە لەڕێگەی پەرلەمانەوە متمانەی پێبدرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە جێگەی ئەبو مەهدی موهەندیس، بۆ ئەوەی لە مەترسی و سزاکانی ئەمریکا خۆی دەرباز بکات و بەدور بێت لێیان.

.

حوسێن عەلاوی، شارەزا لە زانستی سیاسی دەڵێت، “عامری لەگەڵ هەندێ سەركردەی دیکەی میلیشیا چەكدارەكاندا ترسی لە خۆی هەیە كە سزاكانی ئەمریكای بەسەردا بسپەپێنریت، بۆیە دەیەوێت متمانەی پەرلەمان بۆ كارەكەی وەربگرێت”.

.

ئەو شارەزایەی زانستە سیاسییەکان ئاماژەی بەوەشكردووە کە “عامری دەیەوێت پارێزبەندی دەستوری بەدەستبهێنیت بۆ سەرکردارێتی حەشدی شەعبی لەژێر سایەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقدا”.

.

هاوكات ڕەعد هاشم، شارەزای یاسایی لەسەر هەمان پرس باسی لەوەکردووە کە “پارێزبەندی دەستوری ناتوانێت عامری لە لێپرسینەوەی یاسایی و ئەو یاداشتە یاساییانەی لە دژی حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر بپارێزێت كە ئەو سەرپەرشتیان دەكات”.

.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عامری و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکە لەسەر كۆمەلێك كێشەی ناوخۆیی دۆسییەیان لەسەر كراوەتەوە و ئەو وەكو تۆمەتبارێك ناوی هاتووە.

.

هادى عامرى، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و بەرپرسی هێزەكانی بەدری سەر بەحەشدی شەعبیە، لەدوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، یەکەم ناوە کە بۆ شوێنەکەى موهەندیس پێشنیاز دەکرێت و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێراندا هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل