fbpx
Shadow Shadow

هادی زیائەدینی.. ڕوح بە بەری بەردەکاندا دەکات

20:27 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لەناو پارکی ناودارانی کورد لە سنەی ڕۆژهەڵات، جێ پەنجەی پەیکەرتاشی ناوداری کورد، هادی زیائەدینی بەدیارکەوتەوە.

.

ئەو زیاد لە چوار دەیەیە، فەرهاد ئاسا خەریکی هەڵکۆڵین و دەرهێنانی ڕۆحی مرۆڤەکانە لەناو بەردەکاندا.

.

کەم شار هەیە لە ئێران، پەیکەرێکی دروستکراوی هادی زیائەدینی لێ دانەنرابێت،  کەم شاخ و بەردی ڕۆژهەڵات هەیە، جێ پەنجەی هادی پەیکەرتاشی لەسەر بەجێنەمابێت.

.

ئەو لە شەستەکانی تەمەنیدایە و زیاد لە ٤٠ ساڵە، دەست و پەنجەی لەگەڵ بەردەکان نەرم کردووە و لەڕێگەی هونەرەکەیەوە، ڕۆحیان بەبەردا دەکات.

.هادی زیائەدینی.. ڕوح بە بەری بەردەکاندا دەکات

هادی زیائەدینی، ساڵی 1956 لە گەڕەکی جۆرئاوای سنە، لە بنەماڵەیەکی سۆفی و شاعیر دۆست لەدایکبووە، بەرلەوەی بچێتە خوێندنگە کاری نیگارکێشی کردووە.

.

زیائەدینی دوای تەواوکردنی خوێندن لە تاران دەگەڕێتەوە سنە و ئاکادیمیای هونەری هێڵکاری، نیگارکێشی و پەیکەرتاشی دەکاتەوە و خۆشی وەک مامۆستا دەستبەکاردەبێت.

.

هونەرەکەی زیائەدین تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوەتەوە بەڵکو هەرچوار پارچەی کوردستانی گرتوەتەوە، پەیکەری شێخ مەحمودی نەمر لە سلێمانی، مەستوورەی ئەردەڵان لە هەولێر و ژنی کۆبانێ لە سنە، کاری هونەرمەند زیائەدینن.

.

لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی ناودرانی کورد لە سنە، پارکی ناودارانی کورد کرایەوە کە 15 پەیکەری شاعیران و ناودارانی کوردی لێ دانراوە، کە بەدەستی رەنگینی ھونەرمەند ھادی زیائەدینی نەخشێنراون.

.هادی زیائەدینی.. ڕوح بە بەری بەردەکاندا دەکات

هادی، هۆش و بیری دەخاتە نێو قوڵەنگەکەی دەستی و پەیامی هونەرەکەی لەنێو بەردەکاندا دەئافرێنێت، ئەو کەمتر دەدوێت، بەڵام پەیکەرەکانی هەمیشە لەگەڵ خەڵکی قسە دەکەن، ئەو کەمتر دەردەکەوێت، بەڵام پەیکەرەکانی هەمیشە لە بیرەوەری خەڵکیدان.

.

مێژووی ناودارانی کورد، لەڕێگەی پەیکەرەکانی زیائەدینەوە، نەوە لەدوای نەوە دەمێنێتەوە، ئەوەی کە ڕژێمەکان ناتوانن لەدڵی میللەتاندا بیسڕنەوە، چیرۆکی ناودارەکانیانە.

.

هادی نیگارکێش، وێنەساز، پەیکەرتاش و مامۆستایەکی بلیمەت و بێ وێنەیە، کولتوورو ڕەنجی گەلەکەی لە بەرهەمە هونەریەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە.

.

لە سەردەمی مێرمنداڵیدا هادی خوو بە گۆشەگیرییەوە دەگرێ و لە خەڵوەتی خۆیدا قەڵەم لە سەر کاغەز دەخشێنێت و ڕوح دەکاتە بەرەی وێنەکانیەوە، تا دواجار بەبێ ڕاهێنان و تەنانەت کەرەستەی پێویستیش، دەست دەکات بە وێنەکێشان.

.هادی زیائەدینی.. ڕوح بە بەری بەردەکاندا دەکات

زۆربەی کاتەکانی لە تەنورخانەکەی ماڵەوەیاندا بەسەردەبات و لە دیوارە بەدوکەڵ ڕەشبووەکانی تەنورخانەکە، وێنە دەکێشێت.

.

زیائەددینی لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێ، لە دواناوەندیدا کاریکاتێری هەموو مامۆستاکانی کێشاوە، ڕۆژێک لەسەر خواستی هاوڕێکانی، لە دیوارەکانی قوتابخانە، هەمووی هەڵدەواسێ و لەبەر ئاپۆرای خوێندکاران و خەڵکیش، بوار نابێت وێنەکان بۆچەند ساتێکیش بەدیوارەکانەوە بمێننەوە.

.هادی زیائەدینی.. ڕوح بە بەری بەردەکاندا دەکات

زیائەدینی لەبارەی کارەکانییەوە دەلێت: “جەخت دەکەمەوە لەسەر دەروون ناسی و هەڵکۆڵینی ڕوح و هەست، هەزارانجار وێنەم کێشاوە بۆئەوەی تایبەتمەندی هاوبەشی روخسارو شێوازەکانی مرۆڤم بۆ ڕوونببێتەوە”.

.

ئێستا لە شاری سنەی دڵێ ڕۆژهەڵات، یەکێک لە شەقامەکان، بە ناوی هادی زیائەددینیەوە ناونراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل