Shadow Shadow

بەراورد بەساڵی رابردوو رووداوەكان كەمی كردووە یان زۆر؟

هاتوچۆی سلێمانی رووداوەكانی هاتوچۆی رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت

17:11 شه‌ممه‌ 23 ئادار 2019
article image

ناس كورد-

لەسێ‌ رۆژی رابردووی جەژنی نەورۆزدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی چەند رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە و لەئەنجامی رووداوەكاندا ژمارەیەك لە هاووڵاتی برینداربوون.

كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “لەرۆژانی 20‌و21‌و22ی ئاداری 2019 كە رۆژانی جەژنی نەورۆز دەكات لەسنوری كار و چالاكی بەڕێوەبەرایەتیماندا 10 رووداوی هاتووچۆ روویداوە”.

ئاماژە بەوەش دەكات كە بەهۆی ئەو رووداوانەوە 26 هاووڵاتی بریندار بوون و خۆشبەختانە هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە.

وتیشی “لەو 10 رووداوەی هاتوچۆ، 8 رووداویان لەدەرەوەی شاری سلێمانی و 2 رووداویان لەناو شاری سلێمانی روویداوە”.

بەراود بەساڵی پار و لەو سێ‌ رۆژەی جەژنی نەورۆزدا رووداوەكانی هاتوچۆ رووی لەكەمی كردووە و لەسێ‌ رۆژی جەژنی نەورۆزی 2018دا 13 رووداوی هاتوچۆ روویدا بوو و 10 هاووڵاتی برینداربوون و یەك هاووڵاتیش گیانی لەدەستدا.

لەجەژنی نەورۆزدا هاووڵاتیانی كوردستان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەهاتنی وەرزی بەهار و ساڵی نوێی كوردی روودەكەنە شوێنە گەشتیارییەكان و لەسنوری پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان روودەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی (دوكان، شارباژێر، قەرەداغ، و چەند شوێن و جێگەیەكی دیكە).

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل