Shadow Shadow

هاتوچۆى سلێمانى: لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا دوو شۆفێری ماتۆڕسکیل گیانیان لەدەستدا

13:14 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، دوو ڕوداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی و کۆیە ڕویاندا، شۆفێرانی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە گیانیان لەدەستدا.

,

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئابی 2019  ڕوداوێکی هاتوچۆ لە کۆیە لەنێوان پیك ئابێك ‌و ماتۆڕسكیلێدا ڕوویداوە و به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوە.

,

هاوکات هەر بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دیکەی هاتوچۆی سلێمانی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار لە شاری سلێمانی، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

,

ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، بە هۆکارێکی سەرەکی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت و ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل