fbpx
Shadow Shadow

"تونێلەکە بۆ چارەسەرێکی کاتیی داناخەین"

هاتووچۆی دەربەندیخان: ئەو دیمەنانەی لەسەر تونێلەکە بڵاودەکرێنەوە نوێ نین

17:48 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان لەسەر ئەو دیمەنانەی ناو تونێلی دەربەندیخان بڵاودەکرێنەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت وێنەکان ئێستا نیەو زستانی ئەمساڵ تۆمار کراون.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 14 ئابی 2019 ، ڕێژەن بورهان ئەحمەد  بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند  بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کۆنی تونێلەکە کە تێیدا ڕێگاکەی  هەڵتەکێنراوە و شێوەی کانیەک پیشان دەدرێت، شۆفێران ترسیان  لێ نیشتوە و پەنا بۆ ڕێگای سەرشاخ و جێگاکانی تر دەبەن.”

.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکردووە، وێنەکە نوێ نییەو زستانی ئەمساڵ بووە و ئەو چاڵەی دەرکەوتووە پڕکراوەتەوە.

.

هەروەها باسی لەوەکردووە، “گومانی تێدانیە لەئێستاشدا ئەوشوێنە گرفتی هاتوچۆی تێدایە بەهۆی ئەوەی ئەوکارەی لەڕابردودا کراوە کارێکی سەرەتایی بووەو تەحەمولی ئەولودو قورسایە ناکات.”

.

ڕێژەن بورهان ئەحمەد  باسی لەوەکردووە، دەرخستەیەک بەبڕی  97 ملیۆن  دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتانەی کەڕۆژانە بەرۆکی شۆفێران لە تونێلەکەدا دەگرێت.

.

ئەو دەڵێت: ” ئەوەی پێشتر کراوە تەنها چارەسەری کاتی بووە .. چیتر ئەم گرفتانە بەپرۆژەی بچوک و پڕکردنەوە بەکۆنکرێت و قیرکردنی یەک دوچاڵێک و داپۆشینی ڕەگلەو مەترسی یەکانی ڕێگاکان لەسنورەکە چارەسەری پێویست نین.”

.

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ پێی وایە، چارەسەر کردنی کێشەکانی تونێلەکە، “بەخەڵکانی خۆبەخش یاخود ئەملایەن و ئەولایەن ناکرێت بەڵکو پێویست دەکات بودجەی پێویستی بۆتەرخان بکرێت و چارەسەرکردنی هەمیشەیی بەئەنجام بگەیەندرێت.”

.

دوێنێ سێشەممە 13ی ئابی 2019، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ئامادەن لە ماوەی هەفتەیەکدا تونێلەکە بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وێنەیەکی تونێلەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا چاڵێکی گەورە دەردەکەوێت کە لە ئاو پڕ بووە.”

.

بەرێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: “نامانەوێت وەک ڕابردوو بەداخستنی تونێلی دەربەندیخان بۆ چەندین ڕۆژ کارکردن دواجار کارێکی بچوک و ئانی بێت.”

.

ئەو پێی وایە داخستنی تونێلەکە لەم کاتەدا ئەرکی زۆر دەخاتە سەر شۆفێران و کارمەندەکانی هاتووچۆ هەربۆیە ئەگەر پێویست بکات دابخرێت کارێکی هەمیشەیی بۆ بکرێت نەک تەنها کاتیی بێت.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل