Shadow Shadow

هاتووچۆى سلێمانى: پێشبینى ‌ ده‌كرێت ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکان  تاوانى زیاتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌نجام بده‌ن

14:54 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

دوو بەرپرسى هاتووچۆى سلێمانى لە پەراوێزى رووداوەکەى کوژرانى گەنجەکەى قەزاى چەمچەماڵ بەدەستى شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک هۆشدارى ئەوە دەدەن ” پێشبینى ‌ ده‌كرێت ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکان  تاوانى زیاتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌نجام بده‌ن”.

.

هەریەک لە به‌ختیار محەمەد، مقەدەمى هاتووچۆ  و کاروان محەمەد، رائیدى هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى لە میانەى بڵاوکردنەوەى وتارێکى هاوبەشدا لە بارەى ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکانى شارەکانى هەرێمى کوردستان و لە پەراوێزى كوژرانى گه‌نجێك به‌ده‌ستى شۆفێرى ماتۆرسكیلێکى بێ تابلۆ  چه‌ند ئامارێكیان له‌سه‌ر ماتۆرسكیل خستە ڕوو و  ئاماژەیان بەوە کرد ” تاوه‌كو ئێستا له‌ سنورى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى(552.781) سوارڕە‌و تۆماركراوه‌ كه‌ تۆمارى ماتۆرسكیل ته‌نها (10.945) بووه‌”.

.

بەوتەى ئەو دوو بەرپرسەى هاتووچۆى سلێمانى، له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 2019 (26.415) سوارڕە‌و تۆماركراوه‌ كه‌ تۆمارى ماتۆرسكیل ته‌نها (1) یه‌ك ژماره بووە.

.

لە بەشێکى ترى ئەو ئامارەى کە دوو بەرپرسەکەى هاتووچۆى سلێمانى خستوویانەتەڕوو ئاماژە بەوە کراوە، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا مۆڵه‌تى لێخوڕینى ماتۆسكیلیان هه‌یه‌ (3848) كه‌سه.

.

بەگوێرەى ئامارەکە،  له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ (75) هاووڵاتى به‌ رووداوى هاتووچۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  له‌م ژماره‌ (18) كه‌س شۆفێر و سه‌رنشینى ماتۆرسكیل بووه‌.

.

هەروەها، هه‌ر له‌م ساڵدا (1459) هاوڵاتى به‌ رووداوى هاتووچۆ بریندار بوون كه‌ (413) كه‌س شۆفێر یاخود سه‌رنشینى ماتۆرسكیل بوون.

.

جەختیشکراوەتەوە،  هه‌ر له‌م ساڵدا (820) سوارڕە‌و تووشى رووداوى هاتووچۆ بوون كه‌ (56) سوارڕە‌و له‌جۆرى ماتۆرسكیل بوون.

.

بەوتەى ئەو دوو بەرپرسە ، به‌به‌رده‌وامى به‌ رێگاى نایاسایى به‌شێوه‌ى پارچه‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ ماتۆڕ ده‌هێنرێته‌ پارێزگاكانى هه‌رێم و‌ له‌ دوكانى فرۆشتنى ماتۆڕە‌كان پارچه‌كان ده‌به‌ستن و به‌ نایاسایى به‌ هاوڵاتیان و گه‌نجان ده‌فڕۆشرێن.

.

به‌ختیار محەمەد، مقەدەمى هاتووچۆ  و کاروان محەمەد، رائیدى هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى داوا لە وەزارەتى ناوخۆ دەکەن چۆن له‌رابردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپى بڕیاریان به‌ تۆماركردن و بنه‌بڕكردنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ئاواش بڕیارێك ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ماتۆرسكیل له‌ كوردستان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل