fbpx
Shadow Shadow

هاتووچۆى سلێمانى خاوەن چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

20:55 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارى دەداتە ئەو چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەیانەى کە تابلۆى تایبەتیان لەسەر شەقامەکان بۆ ئۆتۆمبێلى تایبەت بەخۆیان داناوە.

.

لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، داوایان لێکراوە ئەو تابلۆ تایبەتانەى کە بۆ راوەستانى ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان لەسەر شەقامەکان دایانناوە لاببەن و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها مۆڵەتى یەک هەفتەیان دەداتێ.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو زیادەڕەوییەی کراوەتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەلای بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانەوە بە قۆرخکاری دادەنرێت و شەقامەکان بە موڵکى گشتى دادەنێت و ئاماژە بەوە دەکات “شەقامەکان موڵکی گشتین و تایبەت نین بە هیچ شوێن و کەسێکەوە”.

.

لەراگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێلی تیا قەدەغەكرابێت، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە و هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل رێپێدراوبێت، ئەوا بۆ هەموان رێپێدراوە.

.

هۆشدارى ئەوەش دراوەتە خاوەنەکانیان، کە هەتا یەک هەفتەى دیکە تابلۆ و ستونەکانیان لانەبەن، ئەوا هاتوچۆى سلێمانى لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی قەرەباڵغی سەر شەقامەكان، بەو کارە هەڵدەستێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل