fbpx
Shadow Shadow

“نە تەیب جەبار دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و نە ڕاکان سەعیدیش لادەبرێت”

18:55 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵ، دوای چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن، پارتی و یەکێتی تەیب جەباریان وەک کاندیدی هاوبەش بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕاگەیاند.

پارتی و یەکێتى لیژنەیەکیان بۆ دانانی پارێزگار و گفتوگۆکردن لەگەڵ پێکهاتەکان دیاریکرد، بەڵام تائێستا ئەو لیژنەیە کۆنەبوونەتەوە و وادەى دانانی تەیب جەباریش کۆتایی هاتووە.

.

زیاتر بخوێنەوە: پارتی و یەکێتى بۆ دانانی تەیب جەبار وەک پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتنیان واژۆ کرد

.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پرسی کەرکوک و دانانی پارێزگارەوە وەریگرتووە، دوو هۆکار هەن کە تەیب جەبار نابێتە پارێزگا، یەکەمیان ئەوەیە کە یەکێتى هێشتا مەرجەکانى پارتی بۆ ئاسیکردنەوەى کەرکوک جێبەجێنەکردووە بۆیە پارتی ڕێگە نادات ڕێکارەکان بچنەپێشەوە بۆ دانانی ناوبراو.

.

هۆکاری دووەم، بەپێی سەرچاوەکە، عادل عەبدولمەهدی بە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتى وتووە کە کاندیدەکەیان نابێتە پارێزگار و پێویستە تاوەکو هەڵبژاردنی نیسانی 2020ی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ڕاکان سەعید بە پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بمێنێتەوە.

."نە تەیب جەبار دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و نە ڕاکان سەعیدیش لادەبرێت"

هەر لەو بارەیەوە، سەرتیپ جەوهەر، کادیری پێشکەوتووى یەکێتى لە وتارێکدا بەناوی “ئیدی پارێزگاری كەركوك دانانرێت، پارتی شكستى بە ڕێككەوتنی دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا” نوسیویەتی، ” ئەمڕۆ (16ی ئەیلولی 2019) دوایین ڕۆژی ئەو 45 ڕۆژە بوو كە بڕیاربوو لەو ماوەیە پارتی و یەكێتی بەیەكەوە پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركوك هەڵبژێرن.”

.

سەرتیپ جەوهەر دەشڵێت، “لەم ڕۆژانە لێپرسراوێكی پارتی پەیوەندیی بە یەكێتی كردووە و ڕاگرتنی كۆبوونەوەكانی تایبەت بە دانانی پارێزگاری كەركوكی لەگەڵ یەكێتی ڕاگەیاندووە! ئەمەش بەمانای شكستهێنانی تەواوەتی پرسی دانانی پارێزگاری كەركوك دێت.”

.

ناس کورد لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا قسەى کرد کە ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتى تایبەت بە کەرکوک بوو بۆ بەغدا، ئەو وتی، ئەوان وەک پارتی هێشتا چاوەڕێی عەرەب و تورکمانەکانن، ئەگەر وەڵامەکانیان ئەرێنی بوو ئەوە گرفت دروست نابێت و پارێزگار دادەنرێت.

."نە تەیب جەبار دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و نە ڕاکان سەعیدیش لادەبرێت"

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامێكی لیژنەی دانوستانكاری ئاساییكردنەوەی ڕەوشی كەركوك لە پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی، “پارتی ڕاشكاوانە ئەو پەیامەی گەیاندووە ئەگەر تا كاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕەوشی كەركوك ئاسایی نەكرێتەوە، ڕێگە نادەنن ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجام بدرێت.”

.

وتیشی، “لە 95%ی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانى شارەکە چارەسەرکراوە و گەیشتوینەتە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی عەرەبی و تورکمانی، بەڵام یەک گرفت ماوە ئەوەش پێداگری تورکمانەکانە لەسەر پەیڕەکردنی ڕێژەی 32% لە کایە ئیدارییەکانی شارەکە”.

“پێویستە بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، ڕەوشی ئەمنی و ئیداریی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ئەگەر ڕەوشی كەركوك وەك ئێستا بێت نە بۆ ھەڵبژاردن گونجاوە و نە ڕێگەش دەدەین ھەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجام بدرێت”. شاخەوان عەبدوڵا وای وت.

.

 هەڵوێستی تورکمانەکان چییە؟   

بەشێک لە تورکمانەکانی کەرکوک ئەو زانیارییانە ڕەتدەکەنەوە کە کاندیدەکەى یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک لایەن عادل عەبدولمەهدیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتکرابێتەوە و دەڵێن، ئەو بابەتە تەنها لە زاری ئەو شاندە کوردییەوە بیستراوە کە سەردانی سەرۆک وەزیرانیان کردبوو، بابەتەکە تەنها پەیوەندی بەخودی کوردەوە هەیە.

.

محەمەد سەمعانئۆغلۆ، وتەبێژی بەرەی تورکمانی لە عێراق بە ناس کوردی ڕایگەیاند، “ئەگەر وابێت ئەوە پێویستە سەرۆک وەزیران بە ڕاشکاویی و ئاشکرایی بیڵێت.”

."نە تەیب جەبار دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و نە ڕاکان سەعیدیش لادەبرێت"

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوان لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک، محەمەد سەمعانئۆغڵۆ وتی، “شاندی کوردی تائێستا چاوەرێ وەڵامی ئێمەیە، بەڵام ئێمە پێمان ڕاگەیاندوون بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابین لە سەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوودا بکرێت، پێشمان وتوون دەبێت پارێزگاری کەرکوک لەم ماوەیەدا تاوەکو هەڵبژاردنەکان لە پێکهاتەی تورکمان بێت”.

.

وتیشی، “لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە پێکهاتەی کورد و عەرەب بووە، خۆ کوفر نابێت ئەم چەند مانگەش تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پۆستەکە لەلایەن تورکمانێکەوە بەڕێوەببرێت”.

.

عەرەبەکان هەڵوێستیان جیاوازە

عەرەبەکانی کەرکوک بە پێویستی دەزانن ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک پێشەنگ بێت لە هەموو ڕێکەوتنێکی دیکە و دانانی پارێزگارێکی کوردیش بۆ کەرکوک ڕەتناکەنەوە و بە گرفتیشی نازانن ئەگەر هاوبەشییەکی کارایان هەبێت لە کایە کارگێڕییەکانی ئەوە شارە..

"نە تەیب جەبار دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و نە ڕاکان سەعیدیش لادەبرێت"

مەعن حەمدانی، ئەندامی بەرەی عەرەبی لە کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە کێ پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەردەگرێت، ئەوشمان بە شاندی کوردی ڕاگەیاندووە”.

.

وتیشی، “ئێمە لە بەرەی عەرەبی چەند مەرجێکمان هەیە  بۆ ئەوەی ڕێکبکەوین لەگەڵ کورددا، پێش دانانی پارێزگار دەبێت کەسێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستنیشان بکرێت و دەبێت ئەنجومەنی خۆجێیی قەزای ناوەندی کەرکوک کارابکرێتەوە، ئەو ڕێژەیەشی کە مام جەلال داینابوو بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە کە 32% پەیڕەو بکرێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل