Shadow Shadow

"بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کرد"

نەوەی نوێ: پەرلەمان لەبری بەدواداچوون بۆ کێشەی خەڵک خەریکی ئاهەنگ گێڕانە

13:40 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پەرلەمانى کوردستان لەبرى بەدواداچوون بۆ کێشە و نەهامەتیەکانى خەڵک خەریکى مەراسیم و ئاهەنگ گێڕانە  بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم.

.

کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەبارەی  مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەبرى ئەوەى پەرلەمان لێکۆڵینەوە بکات لە داهاتى نەوت و کۆمپانیاى دیلۆیت و  لە هەوڵى گەڕانەوەى پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەراندا بێت،  کەچى خۆى خەریک کردووە بە مەراسیم و ئاهەنگێران بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم.

.

ئەمرۆ 10ی حوزەیرانى 2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بە بەشداری زۆرینەی بەرپرسانی لایەنە سیاسییە کوردی و عێراقییەکان و بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ  مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم بەڕێوەدەچێت.

.

پێشتر فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ” گواستنەوەی ڕێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزش کردنی دەسەڵاتی یاسادانانە و دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی و پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرس و ملکەچ بێت”.

.

هەر بەو هۆیەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک تاکە فراکسیۆن بەشداری دانیشتن و مەراسیمەکەی ئەمڕۆی نەکرد و سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستانیش هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە میوانێکی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم بانگهێشتکراون بۆ ڕێوڕەسمەکە و هۆڵی پەرلەمان جێگای میوانانی لێنابێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل