Shadow Shadow

نەوەی نوێ‌ لەبارەی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

18:11 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە بە سیناریۆیەكی بێبەها بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێ‌ سیاسییەكان دەزانێت و ئاماژە بەوە دەكات “ئامانج لێی كپكردنی هەموو دەنگێكی ئازاو بوێرە”.

.
لەراگەیەندراوێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە، وەك رێزگرتنی بەردەوامی لەیاسا، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووەتە بەردەم دادگاو پاش وەرگرتنی وتەكانی لەلایەن دادوەری ئاسایشەوە، هێزێكی سەر بە ئاسایشی یەكێتی بەرەو شوێنێكی نادیار گواستویانەتەوە.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، راگرتنی سەرۆكی جوڵانەوەكە درێژەی ئەو هێرشە “ناڕەوا”یەیە كە یەكێتی بەمەبەستی لاوازكردنی نەوەی نوێ دەستی پێكردوەو چەندین دامەزراوەی ئەمنی و حكومی لەخزمەتی هێرشەكەیدا بەكاردەهێنێت.

.

جوڵانەوەكە لە راگەیەندراوەكەیدا جەخت دەكاتەوە، ئەم “سیناریۆ” بێبەهایە بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێی سیاسیە و ئامانج لێی كپكردنی هەموو دەنگێكی ئازاو بوێرە.

.

روونیشكراوەتەوە، بەپێچەوانەی ئەو “پیلان” و “گەمە ناشرینانە”ی ئەوانەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەم سیناریۆیەش تێدەپەرێنێت و لەجاران بەهێزتر بەردەوام دەبێت لە دژایەتی گەندەڵی و بەرگریكردن لەمافەكانی خەڵك و سەروەركردنی یاسا.

.

جوڵانەوەكە داوا دەكات دادگاو یاساناس و دادوەرەكان رۆڵی خۆیان ببین و رێگە نەدەن دادگاكان لەململانێ سیاسیەكاندا بەكاربهێنرێن.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پاش ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە دادگای سلێمانی و دەستگیركرا.

.

بەپێی نوسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی كە لە ڕۆژی 14ی ئایاری 2019 دەرچوو فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل