Shadow Shadow

نەوەی نوێ‌: دۆخی كوردستان لە ئاستێكدایە چیتر ناڕەزایەتیەكان بە بێدەنگی نەمێنێتەوە

16:38 پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە دۆخی كوردستان گەیشتووتە ئاستێك چیتر ناڕەزایەتییەكان بەبێدەنگی نەمێنێتەوە.

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێیوایە، نموونەكانی جەزائیر و سودان، بۆ بارودۆخی كوردستانیش راستە، چونكە كوردستانیش هاوشێوەی هەریەكە لەو دوو وڵاتە، لەكورستانیش ماوەی 28 ساڵە دوو بنەماڵە جومگەكانی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و، لەڕووی خزمەت نەكردنی هاووڵاتیان و پابەند نەبوون بەبنەما سەرەتاییەكانی دیموكراسیەت و شێوازی حوكمڕانیەوە، چوونیەكن.

راگەیەندراوەكەی جوڵانەوەكە هاوكات بوو لەگەڵ ئەو رووداوەی ئەمڕۆی وڵاتی سودان كە بەشێك لەسوپای سودان گرتنە دەستی دەسەڵات و لادانی عومەر حەسەن بەشیر دیكتاتۆری ئەو وڵاتە و حزبەكەیان لەحوكمی سودان راگەیاند.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەراگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە دۆخی كوردستان لەئاستێكدایە خەڵك لەڕێگەی رژانە سەر شەقامەكانەوە چارەنووسی ئەم دەسەڵاتە بەهەمان چارەنووسی دەسەڵاتدارانی جەزائیر و سودان ببات.
دڵنیایی ئەوەش دەدات “هاووڵاتیانی بەشخوراوی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی سودان و جەزائیر، لەداهاتوودا دەڕژێنە سەر شەقامەكان و كۆتایی بەم حوكمە خراپەی هەرێم دەهێنن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل