Shadow Shadow

نەوزاد هادى لەبارەى ئەم وێنەیە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

15:42 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

نەوزاد هادى، پارێزگارى هەولێر روونکردنەوەیەکى لە بارەى وێنەیەکى بڵاوکراوەى خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات “لێکدانەوەى نەرێنى و دوور لە راستى بۆ کراوە”.

.

نەوزاد هادى، پارێزگارى هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، زۆر جار وێنه‌ ده‌ربڕى راستیه‌كان نابێت چونكه‌ ته‌عبیرى گرته‌ى له‌حزه‌یه‌ك ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆى پیشان نادات، كه‌ ره‌نگه‌ له‌حزه‌ى چاونوقاندنێكى ئاسایى وه‌كو خه‌وتن نمایش بكات یان جوڵه‌ى چاو له‌ له‌حزه‌یه‌كدا نمایشێكى نادروست پیشان بدات كه‌ وانه‌بووه.

.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکى پارێزگارى هەولێر لە ‌میانه‌ى رێوره‌سمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکرایەوە کە تیایدا وا دەردەکەوێت ناوبراو تەماشاى مۆبایلى دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلى دەکات و لەو بارەیەوە لێکدانەوەى جیاوازى بۆ کرا.

.

پارێزگارى هەولێر جەخت لە پەیوەندى تایبەت و برایانەى خۆى دەکات لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلى و دەڵێت “په‌یوه‌ندى نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاك نه‌وزاد هادى په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه ‌و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كن و له‌ په‌یوه‌ندیدان، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و رێوڕه‌سمه‌ چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتر و له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌لى سندى كردووه ‌و سه‌رنجیان لاى یه‌كتر بووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌ گوێگرتن و ئاگابوونیان له‌ رێوره‌سمه‌كه ‌و بڕگه‌گانى داببڕێن “.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، په‌یوه‌ندى نێوانیان زۆر برایانه ‌و قووڵ و له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلارو قسه‌ى نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل