fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"پێشبینی دەکرێت تاوەکو 20 دۆلار دابەزێت"

نەوت نزمترین نرخى لە 17 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

15:07 چوار شه‌ممه‌ 18 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکى نزمترین ئاستى لەماوەى 17 ساڵدا تۆمارکرد، لەگەڵ کەمبوونەوەى پێشبینییەکان بۆ خواست لەسەر ئەو وزەیە، لەکاتێکدا هاتوچۆ و چالاکییەکان بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە وەستاون.

.

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا بەرێژەى 3.12% دابەزیوە و گەیشتووەتە 26.11  دۆلار بۆ هەر بەمیلێک، لەکاتێکدا پێشتر و هەر لە مامەڵەکانى ئەمڕۆدا بە 25.83  دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە نزمترین ئاستە لەئایارى 2003ەوە.

.

هەروەها نرخى نەوتى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 1.29% دابەزیوە و هەر بەرمیلێکى 28.36 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا پێشتر و هەر ئەمڕۆ بە 28.5  دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە نزمترین نرخە لە سەرەتاى 2016ەوە تا ئێستا.

.

دامەزراوەى دارایی و وەبەرهێنانى ئەمریکا (گۆلدمان ساکس) دەڵێت، داڕوخانى خواست لەسەر نەوت بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، رێژەکەى زۆر بووە.

.

پێشبینیش دەکات نرخى نەوتى خاو بۆ 20 دۆلار دابەزێت لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا، ئەوەش ئاستێکە کە بازاڕەکان لە سەرەتاى ساڵى 2020ەوە بەخۆوە نەیانبینیوە.

.

هاوکات دامەزراوەکە پێشبینی دەکات خواست لەسەر نەوت بەبڕى هەشت ملیۆن بەرمیلى رۆژانە دابەزێت لەکۆتایی ئەم مانگەدا، بەهۆى پەتاى کۆرۆنا و ئاستى دابەزینى ساڵانەى بگاتە 101 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە لەمساڵدا، ئەوەش بەرزترین رێژە دەبێت کە تۆماربکرێت.

.

کاریگەرى کەمبوونەوەى خواست لسەر نرخى نەوت لە ئامارە فەرمییەکان دەرکەوتووە، نوسینگەى بازرگانى یابانى ئەمڕۆ ئاشکرایکرد هاوردەکردنى نەوتى خاو لە سێیەم گەورەترین ئابورى لەسەر ئاستى جیهان لەمانگى شوباتدا بەڕێژەى 9% دابەزیوە، بەراورد بەهەمان ماوە لەساڵى ڕابردوودا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل