fbpx
Shadow Shadow

نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە “هێشتا نەگەیشتووەتەوە ئاستى پێش کوژرانى سولەیمانى”

17:03 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى زیاترى تۆمارکرد و بۆ سەروى 65 دۆلار بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ترس لە بارگرژى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەردەوامە، بەهۆى هەڕەشە نوێیەکانى ئێرانەوە لە ئەمریکا.

.

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى برنت 24 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 65.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس 11 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 59.67 دۆلار.

.

شارەزایانى کەرتى نەوت دەڵێن، هەرچەندە لە ئێستادا پێکدادان و توندوتیژیى کۆتایی هاتووە، بەڵام مەترسی مانەوەى ململانێ بۆ ماوەیەکى درێژ کۆتایی نەهاتووە، بۆیە مەترسی سەر بەرهەمى نەوتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هێشتا بەڕێژەیەکى گەورە هەیە.

.

سەرەڕاى بەرزبوونەوەى نرخەکەى، بەڵام هێشتا نرخى نەوتى برنت نەگەیشتووەتەوە ئاستى پێش کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە لە سێی ئەم مانگەدا.

.

سەرەڕاى ئەوەى گرژییەکان نەبوونەتە هۆى پەکخستنى بەرهەمهێنانى نەوت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام هەڕەشە نوێیەکەى سوپاى پاسداران بۆ وەڵامدانەوەیەکى “توندترى” ئەمریکا، ترسەکانى وەکو خۆى هێشتووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل