fbpx
Shadow Shadow

نەوتی خەزنکراوی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی

19:25 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد –
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا بڵاویکردەوە لەسەرو پێشبینیەکانەوە ئاستی نەوتی خەزنکراوی ئەمریکا کەمیکردووە، لەبەرامبەردا بەنزین زیادیکردووە.

.
بەگوێرەی هەواڵی دەزگاکە، هەفتەی ڕابردوودا 282 هەزار بەرمیل لەنەوتی خەزنکراوی ئەمریکا کەمیکردوو ئەوەش لەسەرو ئەو پێشبینیانەوە بوو کە لەلایەن شیکەرەوانی ئەو بوارەوە دەکرا و بڕوایان وابوو، 857 هەزار بەرمیل دادەبەزێت.

.
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا دەڵێت: “کۆگای سەرەکی ناوەندی هەڵگرتنی نەوت لە ناوچەی کاشینگی ویلایەتی ئۆکلاهۆما، 16 هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.

.
هەر بەگوێرەی زانیاری پەخشکراوی دەزگاکە، ئاستی بەکاربردنی نەوتی پاڵاوگەکان بۆ 189 هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، ئەمە جگە لەوەی 1.3 پلە بەرێژەی ناوەندییەتی کارپێکردنی پاڵاوگەکان زیادیکردووە.

.
لەلایەکی دیکەوە ئاستی بەنزینی خەزنکراوی ئەمریکا 2.2 ملیۆن بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەپێچەوانەوە بەرهەمە پاڵێوراوەکان لەوێنەی (گاز، دیزڵ، ڕۆن، زەیتی گەرمکەرەوەی ماڵان) بە ڕێژەی 1.6 ملیۆن بەرمیل زیادیان کردووە.

.
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەوتی پوختی هەناردەکراوی ئەمریکا بەبڕی 476 هەزار بەرمیل بۆ سێ ملیۆن و 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە”.

.
لەئەنجامی ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە، نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهان 68.20 دۆلار دابەزی، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش 60 سەنت کەمیکرد و گەیشتە 58.21 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل