fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

“نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە پەیوەندی بە ڕادەستنەکردنی نەوتەوە هەیە”

15:01 هه‌ینی 28 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

جارێکی دیکە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە کێشەی بۆ دروست بوویەوە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی بە پشتبەستن بە داوایەکی لیژنەی دەستپاکی بە بیانوی ڕادەستنەکردنی نەوت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی وەستاندووە.

،

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت: “بەگوێرەی بەدواداچوونەکانمان دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراقەوە نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرا بۆ ڕاگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم، هەربۆیە وەزارەتی دارایی ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە”.

،

وتیشی، هۆکاری داواکەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ڕادەستی بەغدا نەکردووە و ئەو کارەش لەلایەن بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی داراییەوە کراوە.

،

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە کێشەکەی چارەسەرکردووە و لە هەفتەی داهاتوودا پارەکە دەنێردرێت.

،

ئەوە لەکاتێکدایە، وەزیری دارایی عێراق هەفتەی ڕابردووش بەهەمانشێوە بە چەند پەرلەمانتارێکی کوردی ڕاگەیاندبوو کە کێشەکە چارەسەر کراوە و پارەکە دەگات، بەڵام تائێستا هیچ وادەیە دیارنییە بۆ ناردنی پارەکە، چەند بۆچوونێکیش هەن دەربارەی ئەوەی کە ئەوە فشارێکی بەغدایە لەسەر هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی.

،

جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد، زۆرێک لە سیاسییەکانی عێراق باس لەوەدەکەن کە بەهیچ شێوەیەک دەست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابەن، بەڵام ئەمە سیاسەتە و هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل