Shadow Shadow

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان: بڕیارەکانی حکومەت نابێت دژی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری بن

14:11 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە دوای دەستبەکاربوونی وەزیرە نوێیەکانی حکومەت تا ئێستا چەند وەزارەتێک چەند  بڕیارێکیان داوە، کە بەدەستهێنانی زانیاری لەلایەن ڕۆژنامەنوسانەوە قورس و بەرتەسک دەکات، نەقیبى سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانیش دەڵێت، بڕیارەکانی حکومەت نابێت دژی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری بێت.

,

لە نوسراوێکدا وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاندووە، ، بە مەبەستی ڕێکخستنی گوتاری وەزارەت و مامەڵەی تەندروست لەگەڵ میدیادا، بڕیاریانداوە هیچ فەرمانبەرێک بە سەرجەم پلە وەزیفییەکانەوە لێدوان و بەشداری هیچ بەرنامەیەک نەکەن، بەبێ ڕەزامەندی وەرگرتن لێیان.

,

هاوکات ڕۆژى چوارشەممە ٤ى ئەیلول وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان زانیاریەکان بەوردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن.

,

وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیش وێنەگرتنى چەند سەنتەر و بنکەیەکى سەر بە وەزارەتەکەی قەدەغەکرد و هۆکارەکەشی بۆ هەستیارى کەیسی کەسەکانى ئەو ناوەندانە گەڕاندەوە.

,

لەوبارەیەوە ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەگەر ئەو بڕیارانە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی حکومەت بێت کێشە نییە، بەڵام پێویستە لە بەرامبەردا بە هیچ شێوەیەک ئەو بریارە دژی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری نەبێت و بۆ شاردنەوەی زانیاری لە ڕۆژنامەنوسان نەبێت”.

,

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان وتیشی، کاتێک حکومەت یاخود وەزارەتێک بڕیارێکی لەوشێوەیە دەدات، پێویستە ئەو وتەبێژەی کە دایانەوە، بە هەموو شێوەیەک وەڵامی ڕۆژنامەنوسان بداتەوە و هاوکاریان بێت، بەڵام بێگومان وتەبێژێک بە تەنها ناتوانێت ئەو کارە بکات و فریا ناکەوێت.

,

ئازاد حەمەدەمین ڕونیشیکردەوە، خراپییەکی دیکەی بڕیارەکە ئەوەیە، کە ئەو وتەبێژە ئاگاداری سەرجەم کاروبارەکانی تایبەت بە وەزارەتەکەی نییە، بۆ نمونە کاتێک ئەو لە هەولێرە و بڕیارێک لە سلێمانی دەردەچێت ئەو ناتوانێت یەکسەر زانیارییەکان وەربگرێت و بیدات بە ڕۆژنامەنوسان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل