Shadow Shadow

نەسروڵا “شەڕی گەورە”ی لە دژى ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاند بە “سەرۆکایەتى” خامنەئی

14:13 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان دەستپێکردنی “شەڕی گەورە”ی ڕاگەیاند بە سەرۆکایەتى عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل.

لە وتاری کۆتا شەوی یادەوەری عاشورادا، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، “ئێمە شەری گەورە دەکەین و ئەمریکا و ئیسرائیلیش دەیانەوێت کەمپەکەمان گەمارۆ بدەن، فەرماندەى کەمپەکەمان ئیمام خامنەئییە و ناوەندەکەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.”

.

وتیشی، “ئەمشە و سبەینێش بە ترەمپ (سەرۆکى ئەمریکا) و ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) دەڵێین کە گەمارۆ و سزا و هەژار و برسێتی ناتوانێ ئیرادەمان بشکێنێت.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە سنوری لوبنان و ئیسرائیل دروستبوو لەدوای ڕاگەیاندنی خستنەخوارەوەى دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لەلایەن حزبوڵاوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل