fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نەخۆشی کۆرۆنا به‌راورد به‌ هۆکارەکانی دیکەی مردن لەجیهان “ترسناک نییە”

16:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، به‌راورد به‌و هەموو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی مردنی مرۆڤ لە جیهاندا، ڤایرۆسی کورۆنا لە کۆتاییەکانی ڕیزبەندی ئەو هۆکارانەدا دێت.

.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی”جیروالیزم پۆست”ی ئیسرائیلی، سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە لە جیهان و بووەتە هۆکاری گیرۆدەبوونی دەیان هەزار کەس وگیانلەدەستدانی زیاتر لە سێ هەزار کەس و زیانگەیاندنی دەیان ملیار دۆلار بەئابوری جیهان، بەڵام ئەو نەخۆشییە بەراورد بە ژمارەیەک هۆکار و نەخۆشی دیکە لە پلەکانی دواوەی ڕیزبەندی ئەو هۆکارانەدایە کە دەبنە هۆکاری مردنی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی”.

.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جەڵتەی مێشک لە ساڵی 2017 زیاتر لە 17 مليۆن کەسی لە جیهاندا کوشتوە، به‌هۆی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەش ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس گیانلەدەستدەدەن، نەخۆشی شەکرەش ساڵانە زیاتر لە 6 ملیۆن کەس بەهۆیەوە لە جیهان دەمرن”.

.

بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەو نەخۆشیانەی کەپەیوەندییان بە قەڵەویەوە هەیە ساڵانە زیاتر لە 11 ملیۆن کەس دەکوژن.

.

ئەوەشخراوه‌تە ڕوو، هەرچەندە جیهان لە ئێستادا زۆر پێشکەوتووە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئیدز،بەڵام بەهۆی توشبوون بەو نەخۆشییەوە تەنها لە ساڵی 2017 زیاتر لە نۆ سەدو 42 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.  

.

ڕۆژنامەی جیروالیزم پۆست، ئاماژەی بە ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردوە، کە تیایدا ئاشکرای کراوە ساڵانە بەهۆی توشبوونی مرۆڤەکان بە نەخۆشی مەلاریا و هەڵامەتی وەرزییەوه‌ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن. 

.

هەروەها باسی لە مەترسییەکانی جگەره‌کێشان و پیسبوونی ژینگەی شارەکان  کردووە و جەختی کردوەتەوە کە ئەو دوو هۆکارە ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس دەکوژن.

.

 لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کەدیاردەی خۆکوشتن، توندوتیژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکان لەسەرانسەری جیهان هۆکارن بۆ گیانلەدەستدانی نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل