fbpx
Shadow Shadow

نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران

18:03 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گرژى و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەشارى نەجەف دروست بوو و دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە شاری نەجەفەوە ئاماژە بەوەدەکات “چەندین تانک هێنراونەتە نزیکی مەزارگە ئاینییەکانی شارەکە”.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019)، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری نەجەف بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە نەجەف بەردەوامە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون”.

.

وتیشی، زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی ڕەشی نەناسراو، کە کەسانی دەمامکداریان تێدا بووە چوونەتە ناو شاری نەجەفەوە، جگە لەوەی چەندین تانک لە نزیک مەزارگە ئاینییەکان جێگیرکراوون.

.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هێزێکی تایبەتی زۆری سەر بە وەزارەتی بەرگری لەناو شارەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە شەوی ڕابردووەوە خۆپیشاندانەکانی شاری نەجەف ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە دوای ئەوەی  ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شارەکە هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران و بارەگاى کونسوڵخانەکەیان سوتاند.

نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل