Shadow Shadow

"وەک چۆن لە حکومەت سەرکەوتن، لە سەرۆکی هەرێمیش سەرکەوتوو دەبن"

نەجمەدین کەریم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد

21:44 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد

پارێزگاری پێشوی کەرکوک کە ئێستا لە لوبنان لەلایەن ئینتەرپوڵەوە دەستبەسەرە پەیامێکی بەبۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤانی بارزانی بە سەرۆکی هەرێم بڵاوکردەوە.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2019، پەیجی فەرمی نەجمەدین کەریم لە فەیسبوک، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

.

لە پەیامەکەدا هاتووە ” دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەستبهێنن وەک چۆن لە رابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست ھێنا”.

.

پارێزگاری پێشوی کەرکوک باسی لەوەکردووە دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە ” ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن.”

.

هەروەها وتویەتی ” هاوکات رۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرزدەنرخێندرێت”.

.

نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە فڕۆكەخانەی بەیروتی پایتەختی لوبنان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە، لە لایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە  لە سەر داوای حکومەتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی و، وبەهەدەردانی سامانی نیشتمانی  دەستبەسەرە و رێگەی چونەدەرەوەی لە لوبنانی پێ نادرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل