fbpx
Shadow Shadow

"دەچێتە ناو هاوپەیمانى حزبە کوردییەکانەوە"

نەجمەدین کەریم دەستبەردارى دروستکردنى لیستى سەربەخۆ بوو

15:16 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

 

نەجمەدین کەریم پارێزگارى پێشووى کەرکوک دەستبەرداری پێکهێنانى لیستى سەربەخۆ بووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک، دواى ئەوەى حزبە کوردییەکان لەسەر هاوپەیمانێتییەک ڕێککەوتن.

.

نەشوان جەلال، بەڕێوەبەرى نوسینگەى نەجمەدین کەریم بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “لەدواى پێکهێنانى لیستى هاوبەشى لایەنە کوردییەکانەوە، نەجمەدین کەریم لیستى جیا دروستناکات و دەچێتە ناو ئەو لیستە هاوبەشەوە”.

.

لەدوای دروستکردنی “کەرکوک کوردستانییە”.. نەجمەدین کەریم لیستى جیای دەبێت؟

.

باسى لەوەشکرد، پێشتر نەجمەدین کەریم لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى قسەیکردووە، کە پێی باشە کورد بەیەک لیست بچێتە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان.

.

نەشوان جەلال جەختیکردەوە، ئەگەر حزبە کوردییەکان پابەندى دروستکردنى لیستى هاوبەش نەبن و هەریەکەیان بەجیا بچێتە هەڵبژاردنەوە، نەجمەدین کەریمیش جارێکى تر پرسی لیستى سەربەخۆ تاوتوێ دەکاتەوە.

.

نۆ حزبى کوردستانى ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى لەژێر ناوى “هاوپەیمانى کوردستانی” بەشداری هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین بکەن.

.

بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نیسانى ساڵى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل