fbpx
Shadow Shadow

“نەجمەدین کەریم بە کەفالەتى 100 هەزار دۆلار ئازاد کراوە”

23:42 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تایبەتى لوبنانیی ناس کورد، لەدوای دەستگیرکردنی لە فڕۆکەخانەى بەیروت لە لوبنان، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە بڕی 100 هەزار دۆلار کەفالەت ئازاد کراوە.

سەرچاوە لوبنانییەکەى ناس کورد ئاشکراشیکرد، هێشتا بەڵگەنامە و ناسنامەکانى نەجمەدین کەریم لای بەرپرسانى لوبنان و پۆلیسی ئینتەرپوڵە.

.

پێشتر ناس کورد ئاشکرایکرد، نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك بەهۆی ژمارەیەك لە دۆسیەی سەردەمی پارێزگاری ئەو شارە دەستگیركراوە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە لە ساڵی 2017ەوە لەدژی جوڵێنراوە.

.
ناس كورد زانیوویەتی، ساڵی پار نیازی معمار ئۆغڵۆ بڕیاردەری پێشووی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری توركمان لەسەر پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك لەدۆسیەی لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد‌و لەوێوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا.

.

.بەپێی زانیارییەكانی (ناس كورد) دۆسیەكان تایبەتن بە بابەتی گەندەڵی‌و خراپ بەكارهێنانی پۆستی پارێزگار بۆ بەرژەوەندی كەسی و بەوتەی ئەو كاتی پەرلەمانتارەكەی عێراق تەنانەت بڕیاری لادانی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەهۆی ئەو دۆسیانە بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی سیاسی و ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە نەبووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل